وتووێژی عەراقچی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی سعودیا و تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i446556-وتووێژی_عەراقچی_لەگەڵ_وەزیرانی_دەرەوەی_سعودیا_و_تورکیا
لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا وەزیری دەرەوەی ئێران دوایین هەوڵە دیپلۆماسییەکانی لە ئاراستەی دامەزراندنی پاوەجێی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا خستە بەر باس و لێکدانەوە.
(last modified 2026-09-06T15:00:04+00:00 )
ئه‌یلوول 06, 2026 18:13 Asia/Tehran
  • وتووێژی عەراقچی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی سعودیا و تورکیا

لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا وەزیری دەرەوەی ئێران دوایین هەوڵە دیپلۆماسییەکانی لە ئاراستەی دامەزراندنی پاوەجێی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا خستە بەر باس و لێکدانەوە.

سەید عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە دوو پێوەندی تەلەفۆنی جیاجیادا لە گەڵ فەیسەڵ بن فەرحان و هاکان فیدان، وەزیرانی دەرەوەی عەرەبستان و تورکیا قسەی کرد. عەراقچی لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیانەی لەگەڵ هاوشانە سەعوودی و تورکیاییەکەی، پرسە دووقۆڵییەکان، پێشهاتەکانی ناوچەکە و دوایین هەوڵە دیپلۆماسییەکان لە ئاراستەی سەقامگیری لە ناوچەکە و نەهێشتنی نائەمنیی سەپێندراو بەسەر گەرووی هورمزی خستە بەر باس و لێکدانەوە، بەتایبەت ئەو ئاڵۆزییەی گەرووی هورموز کە سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دەسدرێژییە جەنایەتکارانەکانی ئەمریکا.