فەرمانی پارێزگاری کوردستان بۆ قەرەبووی زیانی بەرکەوتووانی تەقینەوەی تانکەڕی سووتەمەنی
پارێزگاری کوردستان لە دیداری ژومارێک لە بەرکەوتووانی تەقینەوەی تانکەڕی هەڵگری بەنزین لە پۆلیس ڕێی هەمەدان-سنە، وێڕای دەربڕینی هاوسۆزیی لەگەڵ کەسانی زیاندیتوو و خێزانی قوربانیەکان، فەرمانی قەرەبووی خەسار بە بەرکەوتووانی ئەو رووداوەی دەرکرد.
"ئارەش زرێتەن لهۆنی" لەدیدار لەگەڵ ژومارێک لە کەسانێک کە لە تەقینەوەی تانکەڕی سووتەمەنییدا زیانیان پێ گەیشت و بەمەبەستی قەرەبوو بۆ ئەو کەسانە کە بیمەیان نەبوو، وتی: کۆمپانیاکانی بیمە دەبێ هەرچی خێراتر و بەو پەڕی تواناوە لەخزمەت بەرکەوتووانی ئەو رووداوەدا بن و لەپێناو قەرەبووی زیانێک کە پێیان گەیشتووە، هەوڵ بدەن.
ناوبراو بە ئاماژە بە فەرمان و پێداگریی سەرۆک کۆمار بۆ ڕاگەیشتنی خێرا بە دۆخی کەسانی زیاندیتوو، وتی: پاڵپشتی لە خێزانی بەرکەوتووان و کەمکردنەوەی ئێش و ئازارەکانیان، کاری لەپێشینەی ئەو پارێزگایەیەو هەموو دەم و دەزگە جێبەجێکارەکان دەبێ لەوبارەوە بەبڕشتانە هەوڵ بدەن.
پارێزگاری کوردستان هەروەها فەرمانی دا، بۆ ئەو کەسانەی هیچ بەیمەیەک نایانگرێتەوە، ڕێوشوێنی پێویست بگیردرێ بەمەبەستی قەرەبووی زیانێک کە پێیان گەیشتووە و جەختیشی کرد: خەسار و زیانی ئەو کەسانەش لەڕێگا یاساییەکان و بەپشتگریی پارێزگا، قەرەبوو دەکرێتەوە.
ڕووداوی تەقینەوەی تانکەڕی سووتەمەنی کە سەرلەئێوارەی رۆژی شەممە پێنجی ئەیلول لە سەرڕێگای چوونەناو شاری سنەو لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆدا ڕووی دا، یازدە کەس گیانیان لەدەستداو حەوت کەسیش بریندار بوون.