پێداگری ویلایەتی لەسەر پێگەی تایبەتی عێراق لە سیاسەتی دەرەوەی ئێراندا
ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی پێیداگرت لەسەر پێگەی تایبەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لە سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێراندا.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق، لە دیدارێکدا لەگەڵ عەلی ئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، دۆستایەتی و هاوسۆزی نەتەوەی عێراقی بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران دەربڕی و وتی: بوونی من لە ئێران و لەگەڵ ئێوە، کە زۆرترین کاریگەریتان لەسەر پەیوەندییەکانی نێوانمان هەبووە و ڕووخسارێکی ئاشنان نەک هەر لە عێراق بەڵکوو لە هەموو جیهاندا، بۆ گەیاندنی ئەم پەیامەیە کە ئێمە هەمیشە لەگەڵتان دەبین”. تاڵەبانی وتیشی: هاوڕێیەتی ئێوە لەگەڵ خوالێخۆشبوو جەلال تاڵەبانی بەردی بنچینەیەکی بتەوی دانا بۆ پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستان. ویلایەتیش خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی دەربڕی و وتی: عێراق هەمیشە پێگەی تایبەتی لە پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا هەبووە و ئەم بابەتەش هەمیشە لەلایەن ئیمامی شەهیدمانەوە جەختی لەسەر کراوە و ئێستایش هەر بەدواداچوونی بۆ دەکرێت. ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئێران و عێراق وەک دوو وڵاتی دراوسێ و بەهێز ، دەتوانن پێکەوە لە هەموو کێشەکان دەرباز ببن”. ڕاشیگەیاند: دەبێت وشیار بین بەشێوەیەک هەڵسوکەوت نەکرێت کە دەماری تەماحی هەندێک وڵات، بەتایبەت هەر دوو ڕژێمی تیرۆریستی ئەمریکا و منداڵکوژی زایۆنی ببزوێنێ.