سەردار ئیبنیڕەزا: تەکنۆلۆژیای بەرەڤانیی پێشکەوتووی ئێران ئەمریکای تووشی کێشە کرد
بەرپرسی وەزارەتی بەرگریی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی شەڕی ئەم دواییەدا، تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی مووشەکی و درۆنیی ئێران هەموو سیستەمەکان و کەرەستەی جەنگیی مۆدێڕنی ئەمریکلایی تووشی کێشە کردووە.
سەردار سەرتیپ ئیبنیڕەزا بەرپرسی وەزارەتی بەرگریی ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ ژنانی پیشەسازی بەرگری، بە ئاماژە بە ئەزموونی شەڕەکەی ئەمدواییە وتی: هێزە سەربازییەکانی سوپای شەڕانگێز و تیرۆریستی ئەمریکا پێشتر بە پشتبەستن بە بانگەشە بێبنەماکانی ترەمپ شانازییان بە چەک و توانای سەربازی خۆیانەوە دەکرد، بەڵام واقیعی سەنگەر و مەیدانی شەڕ دەریخست کە سیستەمی پاتریۆت و تاد، هەروەها مووشەکەکانی تۆماهاوک، بەرامبەر بە تەکنۆلۆژیای مووشەکی و درۆنی ئێران تەواو پەکیان کەوتووە.
سەردا ئیبنی ڕەزا توانای خۆڕاگری ئێرانی بە دەرئەنجامی چالاکیی زانستوەران، توێژەران و ئەندازیارانی گەنجی وەزارەتی بەرگری زانی و وتی: دیزاین و بەرهەمهێنانی سیستەمەکانی بەرەی نوێ، ڕێگای باشترکردنی تواناکانی بەرگریی ئێران بەردەوام دەکات. بەرپرسی وەزارەتی بەرگری هەروەها ئاماژەی بە ڕۆڵی ژنان لە پیشەسازی بەرگری کرد و وتی: شانازی بە تواناکانی ژنان لە پیشەسازی بەرگریدا دەکەین و ناتوانین داهاتووی ئەم پیشەسازییە بەبێ ئامادەبوون و بەشداری جددیی ئافرەتانی ئێران بێنینە پێش چاوی خۆمان. ئیبنیڕەزا بە ئاماژە بەوەی کە ژنان لە پیشەسازیی بەرگریدا لە کاتی شەڕیشدا لە تەنیشت هێزەکانی دیکەی وڵاتەکەمان چالاکییان نواندووە، وتیشی: ئەو ئیرادەیەی کە ژنانی ئەم خاکەی لە تەنیشت پیشەسازی بەرگریدا لە سەختترین ڕۆژەکانی شەڕدا هێشتەوە، ئەمڕۆیش دەتوانێت ژنان بخاتە بەرەی پێشەوەی زانست، تەکنەلۆژیا، داهێنان و بنیاتنانی داهاتووی بەرەڤانیش. سەردار ئیبنیڕەزا هەروەها وتی: ئەمڕۆ دوژمن زیاتر لەوەی لە هێزمەندی و دەسەڵاتی بەتوانای ئێستای ئێران بترسێ، نیگەرانی خێرایی گەشيسەندنی ئەم دەسەڵاتەیە و ئەم نیگەرانییەش کاتێک زیاتر دەبێت کە بزانێت نیوەکەی تری سەرمایەی مرۆیی وڵاتەکەمان واتە ژنانیش لەم ئاراستەیەدا هەنگاو دەنێن؛ ئێران تەنیا بە پیاوەکانی داهاتوو بنیات نانێت؛ بەڵکوو ژنانی ئەم نیشتمانەیش بەشدارییەکی جددییان هەیە لە بنیاتنانی دەسەڵات ، ئاسایش و داهاتووی ئێران و ئەم بەشدارییە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبێ.