بەقایی: پێچەوانە نیشاندانی ڕاستییەکان بەڵێنشکێنییەکانی ئەمریکا داناپۆشێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i447278-بەقایی_پێچەوانە_نیشاندانی_ڕاستییەکان_بەڵێنشکێنییەکانی_ئەمریکا_داناپۆشێت
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە بانگەشەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە بانگەشەی کردووە ئێران دەرفەتی گەیشتن بە ڕێککەوتنی لەدەست داوە، جەختی کرد: بەپێچەوانە نیشاندانی ڕاستییەکان ناتوانێ واقیعی بەڵێنشکێنییەکانی ئەمریکا بشارێتەوە.
(last modified 2026-10-08T15:22:50+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 08, 2026 18:50 Asia/Tehran
  • بەقایی: پێچەوانە نیشاندانی ڕاستییەکان بەڵێنشکێنییەکانی ئەمریکا داناپۆشێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە بانگەشەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە بانگەشەی کردووە ئێران دەرفەتی گەیشتن بە ڕێککەوتنی لەدەست داوە، جەختی کرد: بەپێچەوانە نیشاندانی ڕاستییەکان ناتوانێ واقیعی بەڵێنشکێنییەکانی ئەمریکا بشارێتەوە.

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە وەڵامی بانگەشەکەی مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بەوەی کە ئێران چەندین جار هەلی ڕێککەوتنی لە دەست داوە، وتی: پێچەوانە نیشاندانی واقیعە مێژووییەکان ناتوانێ واقیعی بەڵێنشکێنیی بەردەوامی ئەمریکا لە بیروڕای گشتی بسڕێتەوە. 

بەقایی بە ئاماژە بە بەڵێنشکێنییە بەردەوامەکانی ئەمریکا، لەوانە چوونەدەرەی یکلایەنەی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ساڵی 2018، تێکدانی پرۆسە دیپلۆماسییەکان و دەستدرێژیی سەربازی بۆ سەر ئێران لە کاتی دانوستان و دوای ئەویش، بنپێکردنی ڕێککەوتننامەی واژۆکراودا لە 28ی جۆزەردان، ئەمریکای بە بەرپرسی ئاڵۆزیی ئێستا لە ناوچەکە و دواهاتە ئابوورییەکانی لە ئەمریکا و جیهاندا زانی و جەختی کردەوە کە چەواشەکاری و قسەی دژبەیەک ناتوانێ داخوازیی بیروڕای گشتیی ئەمریکا و جیهان بۆ وەڵامدانەوە و بەرپرسیارکردنی سەبەبکارانی شەڕی نایاسایی و جەنایەتی ئەنجامدراو بخاتە بن کاریگەرییەوە. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دوایین ڕووداوەکانی پرۆسەی دانوستانی ئێران و ئەمریکایش وتی: تێبینی و شەرتومەرجەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کۆتاییهێنانی شەڕی سەپێندراو لە هەموو بوارێکدا، گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ ناوچەی کەنداوی فارس و گەروی هورمۆز بە شێوەیەکی ڕاشکاوانە و بە بڕشتانە شیکراوەتەوە و بە پێی پێشنیارەکانی لایەنی بەرامبەریش وەڵامی پێویست لە ڕێگەی ناوبژیوانانەوە ئاراستە دەکرێت. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە پرۆسەگەلی دیپلۆماسییانەی هاوپەیوەند بە پرس و بابەتی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە، لەوانە گەشت و هاتوچۆی بازرگانی لە گەروی هورمۆزدا، وتی: گرنگایەتیی ئاسایشی گەشت و هاتوچۆتی سەلامەت و ئەمن لە گەروی هورمۆزدا، کە بەداخەوە لەبەر دواهاتەکانی شەڕی ئەمریکا تێکدراوە، بێگومان بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران زیاتر لە هەر لایەنێکی دیکەیە. هەر بەم پێیە ئێران لە گفتوگۆ و ڕاوێژی لەگەڵ عومان، وەکوو حکوومەتی قەراخئاوی دیکەی ئەم ئاوەڕێیە، هەموو هەوڵێکی داوە بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ گەروی هورمۆز. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە پرۆسەی وتووێژ و ڕاوێژی نێوان ئێران و عومان بە باشی چووەتە پێشەوە و دوو لایەن بە ڕێککەوتن لەسەر ئەندازیاریی جوگرافیایی ڕێگە سەلامەتەکانی هاتوچۆ لە گەروی هورمۆز، لەسەر شێوەی باسکردنی پرس و بابەتەکان لە ئاستی ناوەندە نێودەوڵەتییە هاوپەیوەندەکاندا گەیشتوونەتە تەبایی، کە ئینشائەڵڵا بە زوویی جێبەجێ دەکرێت.