دەریادار سەیاری: پێویست بکات دیسانیش پاپۆڕەکانی دوژمن دەکەینە ئامانج
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i447390-دەریادار_سەیاری_پێویست_بکات_دیسانیش_پاپۆڕەکانی_دوژمن_دەکەینە_ئامانج
سەرۆکی ئەرکانی گشتی و جێگری ڕێکخەری ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئێمە زیانمان گەیاندووەتە پاپۆڕەکانی دوژمن و بێتوو دیسان دژ بە ئێران هەنگاوێک هەڵگیردرێ زەبریان لێ دەدەین.
(last modified 2026-10-11T15:40:24+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 11, 2026 19:09 Asia/Tehran
  •  دەریادار سەیاری: پێویست بکات دیسانیش پاپۆڕەکانی دوژمن دەکەینە ئامانج

سەرۆکی ئەرکانی گشتی و جێگری ڕێکخەری ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئێمە زیانمان گەیاندووەتە پاپۆڕەکانی دوژمن و بێتوو دیسان دژ بە ئێران هەنگاوێک هەڵگیردرێ زەبریان لێ دەدەین.

ئەمیر دەریادار حەبیبوڵڵا سەیاری وتیشی: ئێمەیش دەست و پێمان نەبەسراوەتەوە و توانای وامان هەیە کە لە هەموو جیهاندا بێوێنەیە.  ئێمە هێزمەندانە بەرگریمان کرد و دەیکەین و هەر جێگایەکیش پێویست بێ زەبر دەدەین لە دوژمن. سەرۆکی ئەرکان و جێگری ڕێکخەری ئەرتەشی ئێران وتی: دوژمن بە شێوەیەکی بەردەوام هەڕەشە دەکات و ئەوەی لە دەستی هاتووە تاوەکو ئەمڕۆ دژ بە ئێران ئەنجامی داوە.  ئەمیر دەریادار سەیاری وتیشی: گەلی ئێران ئەوەی بە دوژمن سەلماندووە کە بەرامبەریان دەوەستێت و بەرامبەر بە کێشە و ئاریشەش سەبر و تەحەموولی زۆرە بۆ ئەوەی یەکپارچەیی خاکەکەی، شۆڕش و شەرەف و نامووسی خۆی بپارێزرێ.