وشداری هێزی دەریایی سپا: ئەنجامی سەرپێچیکاری، سووتان لە ئاگردایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i447534-وشداری_هێزی_دەریایی_سپا_ئەنجامی_سەرپێچیکاری_سووتان_لە_ئاگردایە
هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: "ئەنجامی سەرپێچیکاری و یاساشکێنیی کەشتییە سەرپێچیکارەکان سووتان لەنێو ئاگری متمانە بە سوپای تیرۆریستی ئەمریکایە.
(last modified 2026-11-03T12:43:15+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 17, 2026 18:14 Asia/Tehran
  • وشداری هێزی دەریایی سپا: ئەنجامی سەرپێچیکاری، سووتان لە ئاگردایە

هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: "ئەنجامی سەرپێچیکاری و یاساشکێنیی کەشتییە سەرپێچیکارەکان سووتان لەنێو ئاگری متمانە بە سوپای تیرۆریستی ئەمریکایە.

هێزی دەریایی سپا ڕایگەیاندووە کە گەرووی هورموز داخراوە و ئاکامی یاساشکێنیی کەشتییە سەرپێچیکارەکان و بەزاندنی یاسا و ڕێسا ئێرانییەکانی گەرووی هورموز، سووتان لە ئاگری متمانە بە سوپای تیرۆریستی ئەمریکادایە. پێشتریش هێزی دەریایی سپا لە ئاگادارینامەیەکدا ڕایگەیاندبوو کە سوپەر نەوتهەڵگرێکی یەکجار گەورەی سەرپێچیکار بە زیاتر لە دوو ملوێن بەرمیل نەوتی نەپاڵاوتە، کە بەنیازی تێپەڕین لە ڕێگە نایاساییەکەی گەرووی هورموز بووە، بەهۆی بەرکەوتن مین تووشی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەیەکی قورس بووە.