ئێران بۆ شەڕێکی هەمەلایەنەو گشتداگر ئامادە بووە
تشرینی یهکهم 21, 2026 19:45 Asia/Tehran
بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی ڕایگەیاند؛ ئێران بۆ شەڕێکی هەمەلایەنە، هیبریدی و گشتداگر ئامادە بووە.
بەرپرسێکی باڵای ئاسایشی بە کەناڵی پرێس تی ڤی وت: ئێران بڕیاری داوە لەکاردانەوە بە هەرچەشنە دەسدرێژییەکی دوژمن و کوشت وبڕ و تیرۆر، بێ هیچ بەرتەسکیی و سنوور و دانبەخۆداگرتنێک، وەڵام بداتەوەو بەرژەوەندیی و ئامانجی دەسدرێژکاران و لایەنگرانیان لە ناوچەدا بەقورسی تێک بشکێنێ.
لەڕوانگەی ئێرانەوە، ئەمریکا بێ رژێمی زایۆنیستی و رژیمی زایۆنی بێ ئەمریکا، هیچ هێرشێک ناکەن و سەربەخۆ جوڵانەوەی ئەو دوو رژیمە لە شەڕی دژ بە ئێراندا لە تەنزێکی تاڵ دەچێ. هەڕەشەوگوڕەشەی ئاشکرای بەرپرسانی ئەمریکی و رژیمی زایۆنیستی لەمەڕ هێرشکردنەسەر ئێران، مۆڵەتی یاسایی و ئەخلاقی بۆ ئێران دابین کردووە بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەرگریی پێویست.