لاتاوی عەراقچی لە خەرجی قورسی ئەمریکا بۆ بەرگری لە زایۆنییەکان 
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i447656-لاتاوی_عەراقچی_لە_خەرجی_قورسی_ئەمریکا_بۆ_بەرگری_لە_زایۆنییەکان
وەزیری دەرەوەی ئێران بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لاتاوی لە ئەمریکا دا لەبەر ئەو خەرجە قورسەی دەیکات بۆ بەرگریکردن لە رژێمی زایۆنی.
(last modified 2026-10-24T11:50:31+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 24, 2026 15:19 Asia/Tehran
  • لاتاوی عەراقچی لە خەرجی قورسی ئەمریکا بۆ بەرگری لە زایۆنییەکان 

وەزیری دەرەوەی ئێران بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لاتاوی لە ئەمریکا دا لەبەر ئەو خەرجە قورسەی دەیکات بۆ بەرگریکردن لە رژێمی زایۆنی.

 بەڕێز عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس نووسی: ئەمریکا لە ماوەی ٣ ساڵی ڕابردوودا ١١ ملیار دۆلار لە باجی خەڵکی ئەمریکای تەرخان داوە بۆ بەرگریی مووشەکی لە رژێمی زایۆنی. لە ڕاستیدا ئەمریکا بۆ بەرگری لە رژێمی زایۆنی زیاتر لە خودی ئەم رژێمە مووشەکی شوێندۆزی هاویشتووە. عەباس عەراقچی جەختیشی کرد کە ئەمە ئیتر پێوەندییەک لەسەر بنەمای قازانجی بەرامبەر  و بەرژەوەندیی هاوبەش نییە، بەڵکوو پێوەندییەکی مشەخۆرانە و یەکلایەنەیە.