فریاگوزاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سەلماس لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i447682-فریاگوزاری_بۆ_زیانلێکەوتووانی_لافاوەکەی_سەلماس_لە_ئازەربایجانی_ڕۆژاوا
دوابەدوای هەستانی لافاو و کەوتنە ژێرئاوی چەند گوندێکی سەر بە شاری سەلماس لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، چەند تیمی فریاگوزاری سەر بە ڕێکخراوی مانگی سوور بە بەشداری چەندین فریاگوزار خۆیان گەیاندە ناوچە لافاولێکەوتووەکان و فریای خەڵک کەوتن.
(last modified 2026-10-24T15:38:22+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 24, 2026 17:07 Asia/Tehran
  • فریاگوزاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سەلماس لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا

دوابەدوای هەستانی لافاو و کەوتنە ژێرئاوی چەند گوندێکی سەر بە شاری سەلماس لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، چەند تیمی فریاگوزاری سەر بە ڕێکخراوی مانگی سوور بە بەشداری چەندین فریاگوزار خۆیان گەیاندە ناوچە لافاولێکەوتووەکان و فریای خەڵک کەوتن.

 

 دوا بە دوای هەستانی لافاو و کەوتنەژێر ئاوی ڕێگاوبان و ماڵەکانی گوندەکانی سەر بە شاری سەلماس، گوندەکانی شۆڕک، سیلاڤ، کانیگەنی، شەکەریازی و مافی کەند گرفتێکی قورسیان بۆ درووست ببوو، هەربۆیە هێزەکانی فریاگوزاری ڕێکخراوی مانگی سوور خۆیان گەیاندە ناوچەکە. بەداخەوە  لەم لافاوەدا ٣ کەس گیانیان لە دەست داوە و کە بریتین لە کچێکی تەمەن ١٠ ساڵ و دوو پیاوی ٤٥ و ٧٣ ساڵ تەمەنی خەڵکی گوندی کانیگەنی. هەروەها بەپێی ڕاپۆرتەکان ٣ کەسیش لەم گوندەدا بریندار بوونە و ١ کەسیش لەلایەن فریاگوزارانی مانگی سوورەوە و دوو کەسی دیکەیش لەلایەن هێزەکانی ئۆرژانسەوە گوێزراونەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان. بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان، هەڵمەتەکانی فریاگوزاری، هەڵسەنگاندنی بارودۆخی بنەماڵە زیانلێکەوتووەکان و دابەشکردنی پێداویستی و گەیاندنی یارمەتی لەلایەن ڕێکخراوی مانگی سوور لە ناوچە لافاولێکەوتووەکانی سەر بە شاری سەلماس ئێستایش هەر بەردەوامە.