کەشتییەکی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار لە گەرووی هورموز ئاگری تێبەربوو
تشرینی دووهم 07, 2026 16:56 Asia/Tehran
سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ کەشتییەکی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار لە ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورموز بەهۆی بەرکەوتنی مینی دەریایی ئاگری تێبەربوو.
هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە کە ئەم ئەم کەشتییە نەوتهەڵگەرە سەرپێچیکارە لە ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورموزدا بەبێئاوڕدانەوە لە هۆشدارییە هەمیشەییەکان لە ناوچەی قەدەغەکراودا تێدەپەڕی و سیستەمەکانی ترانزێت و ڕاداری خۆی کوژاندبووەوە، بەهۆی بەرکەوتنی مینی دەریایی ئاگری تێبەربوو و وەستێندرا. ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش جەختی کردەوە، ئەمە چارەنووسی هەموو ئەو کەشتی و گەمییە سەرکێش و سەرپێچیکارانەیە کە بێبایەخدان بە هۆشدارییەکان بە ناوچە قەدەغەکراو و نایاساییەکاندا تێدەپەڕن.