وتەبێژی ئەرتەش: دوکتورینی سەربازیی ئێران بەرەو ئاراستەی هێرشبەریی جوڵاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i448042-وتەبێژی_ئەرتەش_دوکتورینی_سەربازیی_ئێران_بەرەو_ئاراستەی_هێرشبەریی_جوڵاوە
وتەبێژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، رایگەیاند، دوکتورینی سەربازیی ئێران گۆڕدراوەو بەرەو ئاراستەی هێرشبەریی جوڵاوە.
(last modified 2026-11-09T14:44:45+00:00 )
تشرینی دووه‌م 09, 2026 18:20 Asia/Tehran
  • وتەبێژی ئەرتەش: دوکتورینی سەربازیی ئێران بەرەو ئاراستەی هێرشبەریی جوڵاوە

وتەبێژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، رایگەیاند، دوکتورینی سەربازیی ئێران گۆڕدراوەو بەرەو ئاراستەی هێرشبەریی جوڵاوە.

 

ئەمیری سەرتیپ محەممەد ئەکرەمی نیا وتەبێژی ئەرتەشی ئێران، بەئاماژە بە فەرمانەکانی ئەم دواییەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان پێی داگرت: دوکتورینی تازەی ئەرتەش لەسەر سێ تەوەرەی سەرەکی، واتە خێرابوون لە وەڵامدانەوە، کاریگەریی گورز وەشاندنەکان و نەبوونی سنووری جوگرافی، دادەنرێت.

ئەمیری سەرتیپ ئەکرەمی نیا هەروەها بە جەخت کردنەوە لە تۆکمەو تەواو و زیرەک بوونی ئەو دوکتورینەو پشت ئەستووربوونی بە بنەمای مەعنەوی و پشتگریی جەماوەر، وتی: جەماوەریی بوون، ئیمان و بڕوای دینی، لە تایبەتمەندییەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەو ئەو بابەتە لەچوارچێوەی داهاتووشدا، سەرنجی پێ دەدرێ.

وتەبێژی ئەرتەش بەئاماژە بە گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئەمریکاو سەرزەوینە داگیرکراوەکان، ئەگەری کەمکرانی گرژیی و ڕوودانی شەڕی باسکرد، بەڵام جەختیشی کرد، بەرزکردنەوەی توانای جەنگی و بەرگریی هێزە چەکدارەکان بێ هیچ وەستانێک، درێژەی دەبێ. وتیشی: دوژمن بێتوو بۆی بلوێ، ڕەنگە هەمدیس شەڕ هەڵایسێنێتەوە، بۆیە بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی و هێزی ڕێگریی وڵات بەردەوام پێوشوێن دەگیردرێ.

وتەبێژی ئەرتەش لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: ئەمریکییەکان دوای لێک گەییننامەی ئیسلامئاباد هەوڵیان دا، ڕێڕەوێکی ساختە لە باشووری گەرووی هورمز دروست بکەن و کۆمپانیاکانی کەشتیوانی و خاوەن کەشتیەکان بۆ پەڕینەوە لەو ڕێگەوە هان بدەن . ناوبراو ئەو کارەی بە پێچەوانەی بەڵێنی گونجێندراو لە بڕگەی چواری لێک گەیشتننامەکە وەسف کردو وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوە بەو هەوڵانە، هۆشداریی پێویستی دەرکردووە.

ئەمیری سەرتیپ ئەکرەمی نیا، ناهێمنیی دروستبوو لە ناوچەی گەڕاندەوە بۆ دەسوەردانەکانی ئەمریکاو وتی کە ئەو کەشتیانەی لەژێر گوشاری ئەو وڵاتەدا دەچنە ڕێڕەوە ناهێمنەکان، بەر مینە دەریاییەکان دەکەون و خەسار دەبینن، دۆخێک کە زیان بە کۆمپانیاکانی کەشتیوانی و گواستنەوەش دەگەیێنی.