وتەبێژی ئەرتەشی ئێران: هەرچەشنە دەستدرێژیی تازە بەرەوڕووی وەڵامی بەبڕشتانە و خێرا دەبێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i448286-وتەبێژی_ئەرتەشی_ئێران_هەرچەشنە_دەستدرێژیی_تازە_بەرەوڕووی_وەڵامی_بەبڕشتانە_و_خێرا_دەبێتەوە
وتەبێژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێداگری لەسەر ئامادەیی تەواوی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند کە هەر لە ڕۆژهەڵاتەوە هەتا ڕۆژئاوای گەروی هورموز لەژێر چاودێر و کۆنترۆڵی هێزە چەکدارەکانی ئێراندایە.
(last modified 2026-11-21T17:59:21+00:00 )
تشرینی دووه‌م 21, 2026 17:15 Asia/Tehran
  • وتەبێژی ئەرتەشی ئێران: هەرچەشنە دەستدرێژیی تازە بەرەوڕووی وەڵامی بەبڕشتانە و خێرا دەبێتەوە

وتەبێژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێداگری لەسەر ئامادەیی تەواوی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند کە هەر لە ڕۆژهەڵاتەوە هەتا ڕۆژئاوای گەروی هورموز لەژێر چاودێر و کۆنترۆڵی هێزە چەکدارەکانی ئێراندایە.

 

 سەردار محەممەد ئەکرەمی نیا لە دیداری فەرماندەران و بەرپرسانی ستافی یەکەکانی ئەرتەش لە بەندەرعەباس، ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی ئاستی توانای بەرگری و ئامادەیی جەنگاوەریی ئێران کرد و وتیشی کە ئێران ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی شەڕی سەخت و نەرمدا یەکجار بەهێزتر لە ڕابردووە و دوژمن لە دەستڕاگەیشتن بە ئامانجە ستراتیژییەکانی خۆی ناکام ماوەتەوە.وتەبێژی ئەرتەش هەروەها جەختیشی کرد کە هەر چەشنە دەستدرێژیی تازە بەرەوڕووی پەرچەکرداری خێرا و هەستپێکراوی هێزە چەکدارەکان دەبێتەوە و بەرگری لە وڵاتەکەمان بە سنوورێکی جوگرافیایی تایبەت بەرتەسک نابێتەوە.

ئەکرەمی نیا وتی : ڕۆڵەکانی نیشتمان بە هەموو تواناوە خەریکی بەرگری لە مافە ڕەوکانی گەلی ئێران لە گەرووی هورموزدان.وتەبێژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاشیگەیاند: ئەمریکا ڕێگایەکی تری بۆ نەماوەتەوە، قبووڵکردنی مەرجە ئاوەزمەندانە و یاساییەکانی ئێران نەبێ و دەبێ بزانێ لە بە شەڕنانەوە و دەسدرێژی ناتوانێ زاڵ ببێ بە سەر گەرووی هورموز. ئەمیر سەرتیپ ئەکرەمی نیا بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە دوژمن نابێ وابزانێ هەرکات پێیخۆش بوو دەتوانێ شەڕێک هەڵخڕینێ و هەرکاتیش ویستی کۆتایی پێبێنێ، ڕاشیگەیاند: