تەقینەوەی نەوتەهەڵگرێکی سەرپێچیکار لە ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورموز
هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران باسی تەقینەوە و ئاگرتێبەربوونی کەشتییەکی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار لە ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورمۆز کرد، بەهۆی ئەوەی بەرمینی دەریایی کەوتووە.
هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاگادارینامەیەکدا ڕایگەیاند کە نەوتهەڵگرێکی سەرپێچیکار، سەرباری هۆشدارییە ڕاگەیەندراوەکان بە بنپێکردنی یاسا و ڕێساکانی هاتوچۆی دەریایی و کوژاندنەوەی سیستەمەکانی ناسینەوە و ڕادار و ترانزێتی خۆی، بە ناوچەی قەدەغەی ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورموزدا تێپەڕی، کە ئەوەش بووە هۆی ئەوەی بەر مینی دەریایی بکەوێ و ئاگری تێبەرببێ.هێزی دەریایی ئەرتەش وێڕای هۆشداریدان بە خاوەنان و بەرپرسانی ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرە، جەختیشی کردەوە کە تێپەڕبوون بە ناوچە قەدەغەکان، مەترسییەکی گەورەیە لەسەر گیانی ستاف و فەرمانبەرانی نێو ئەو کەشتییانە و هەروەها خودی نەوتهەڵگرەکانیش، هەر بۆیە بەرپرسیارێتیی هەرچەشنە ڕووداوێکی سەرچاوەگرتوو لە گوێنەدان بە هۆشداری و قەدەغەکانی دەریاوانی، لە ئەستۆی خاوەنان و هەروەها بەرپرسانی ئەو کەشتییانە دەبێت.