-
٤ ئەندامی تیمێکی تیرۆریستی مووساد لە ئێران لەسێدارە دران
کانونی دوھەم 29, 2024 04:00بڕیاری یاسایی لەسێدارەدانی ٤ ئەندامی تیمێکی تیرۆریستی ڕێکخراوی سیخوڕی ڕژیمی زایۆنیستی کە ساڵی ڕابردوو و لەکاتی بۆمبدانانەوە لە ئیسفەهان گیرابوون سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەڕیوە چوو.
-
پێداگریی پارێزگاری کوردستان لە سەر پاڵپشتی کردنی ژنانی کارئافرێن
کانونی دوھەم 29, 2024 06:00لە کۆبوونەوەی هاوبیر و رایی لەگەڵ ئافرەتانی سەرکەوتوو و کارتێکەر و کارامەی پارێزگای کوردستان، پارێزگاری ئەم پارێزگەیە وتی: ژنانی کارئافرێن دەبێ پاڵپشتی بکرێن.
-
هاویژرانی سەرکەوتووانەی سێ سەتەلایتی توێژینەوەیی بە سەتەلایتبەری سیمورغ
کانونی دوھەم 28, 2024 11:30لە سەروبەندی دەیەی فەجر و چل و پێنجەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ یەکەم جار، سەتەلایتبەری سیمورغ سێ سەتەلایتی توێژینەوەیی مەهدا، کەیهانی دوو و هاتفی یەکی پێکەوە بە سەرکەوتوویی خستە سەر خولگەوە.
-
کەنعانی: بڕیاری دیوانی لاهە، پێشاندەری ژینۆساید لە غەززەیە
کانونی دوھەم 28, 2024 10:30وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، بڕیاری دیوانی نێونەتەوەیی دادەوانیی، بە پێشاندەری ئەو ڕاستییە تاڵە زانی کە ئەوەی وا لە غەززە دەگوزەرێ، لە نمونەکانی تاوانە جیهانییەکان لەوان ژینۆسایدە کە بەداکۆکی لەڕادەبەدەری حکومەتی ئەمریکا لە رژیمی زایۆنیستی ئەنجامی گرتووەو هەروا بەردەوامە.
-
ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئێران و ڕوسیاو تورکیا لە ئاستانە: پێداگری لەسەر پێویستی ڕاگیرانی خێرای شەڕەکەی غەزە
کانونی دوھەم 27, 2024 03:30لە ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئاستانە پێداگری کراوە لەسەر پێویستی یەگجار زۆری ڕاگیرانی خێرای پەلاماری بێ بەزەیانەی ڕژیمی زایونیستی بۆسەر خەڵکی فەلەستین و دەرفەت ڕەخساندن بۆ گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بە کەرتی غەزە.
-
ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی گاندی لە تاران
کانونی دوھەم 26, 2024 03:30ئاگرەکە لە هەموو نهۆمەکانی بیناکە کۆنتڕۆڵ کراوە.
-
ڕەیسی: جیا لە پێوەندیی ئابووری، پەرەپێدانی پێوەندیی کلتووریی نێوان ئێران و تورکیایش گەلێک گرینگە
کانونی دوھەم 25, 2024 11:00سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە ویست و خواستی هەردوو وڵاتی ئێران و تورکیا لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی پێوەندییەکان، ڕۆڵی ئێرانییەکانی دانیشتووی تورکیای بە گرنگ نرخاند لە بەکردەوە جێبەجێکرانی ئەو بڕیارانەی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی دوو وڵات دراون.
-
هەناردەی زیاتر لە١٠٠ملوێن تۆن کاڵای نانەوتیی ئێران لەماوەی٩مانگدا
کانونی دوھەم 25, 2024 10:00بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی هەناردەی گومرکی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، بڕی١٠١ملوێن تۆن کاڵای نانەوتی لە٢١ی مارسەوە هەتا٢١ی دیسەمبەری٢٠٢٣ بەبەهای٣٦ملیارد دۆلار لەگومرکەکانی پارێزگا جیاجیاکانی ئێرانەوە هەناردەی دەرەوەی وڵات کراوە.
-
بەردەوامی ڕاوێژی دیپلۆماتیکی ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش
کانونی دوھەم 25, 2024 06:00حسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان"ی وەزیری دەرەوەی ئێران کە بەئامانجی بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە دۆخی ڕۆژئاوای ئاسیا سەردانی نیۆیۆرکی کردوە دوێنی سێ شەم لە درێژەی ڕاوێژە دیپلۆماتیکەکانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئەلجەزایرو مالیزیاو فەڕانساو سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان چاوپێکەوتن و وتووێژی کرد.
-
وەزیری بەرەڤانیی ئێران: هەموو ڕووداوەکانی ناوچە و جیهانمان لە ژێر چاودێریدایە
کانونی دوھەم 24, 2024 10:00وەزیری بەرەڤانیی ئێران لە ڕێ و ڕەسمی تەیار کرانی ئەرتەش بە درۆنی جەنگی وتی: بەردەوام هەموو ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوچە و جیهان لە ژێر چاودێریماندان.