ئێران
-
کۆتایی خولی دووهەمی وتووێژی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا لە ئیتالیا
نیسان 19, 2025 15:40خولی دووهەمی وتووێژەکانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا بە نێوبژیوانی عومان لە ئیتالیا کۆتایی پێی هات و سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کەشی وتووێژەکە بنیاتنەر و پوزێتیڤ بوو
-
سەرۆک کۆماری ئێران: ئەرتەش قەڵای بتەوی حکومەت و گەلی ئێرانە
نیسان 18, 2025 19:10سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەرتەشی ئێران قەڵایەکی بتەوە بۆ حکومەت و گەل، سەرچاوەی سەربەرزی و سەربەستی کۆمەڵگا و هاوڕێ و یاوەری گەل و حکومەتە.
-
عەراقچی: پێوەندیمان لەگەڵ ڕووسیا ناکەوێتە بن کاریگەریی پێشهاتەکان
نیسان 18, 2025 19:01وەزیری دەرەوەی ئێران دانوستان لەگەڵ سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ڕووسیای بە بنیاتنەر وەسف کرد و پێیداگرت کە ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی بەردەم هیچ کاریگەرییەک دانانێتە سەر پێوەندییەکانی تاران و مۆسکۆ.
-
عەراقچی: سەرەڕای پەیامە پڕپارادۆکسەکانی واشینگتۆن، هەڵوێستەکانی سەر مێزی دانوستان ستانداردە
نیسان 18, 2025 16:22وەزیری دەرەوەی ئێران بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە تاران پەیامگەلی پڕپارادۆکس و فرەمانای لە لایەنی ئەمریکایەوە پێدەگات، وتی ئەوەی لە سەر مێزی دانوستان دادەنرێ، پێوەری راستینەیە بۆ هەڵسەنگاندنی هەڵوێستەکان.
-
گروسی: ئاسۆی پۆزتێڤ و ئەرینی ئەبینم بۆ بەئەنجام گەیشتنی وتووێژەکان لەگەڵ ئێران
نیسان 18, 2025 13:01بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە ئاماژەدان بە قۆناخی هەستێاری ئێستاکە، هیواداری دەربڕی کە وتووێژەکانی ئێران وئەمریکا بە ڕێککەوتنی ئەرینی وپۆزتێڤ بگات.
-
عەراقچی: لەلایەن ئەمریکاوە، پەیامی دژبەیەک دەبیستین
نیسان 18, 2025 12:07وەزیری کاروباری دەرەوە لە بارەی گۆڕانی هەڵوێستی بەردەوامی" ستیو ویتکاف" نێردەی ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ودانوستانکاری ئەم وڵاتە لە وتووێژە ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئێران وتی: ڕاستی ئەمەیە کە ئێمە لە لایەن ئەمریکاوە ، پەیامی دژبە یەک دەبیستین.
-
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: پێوەندی نێوان ئێران وعەرەبستان بۆ هەر دوو وڵات بەسود وکەڵک دەبێت
نیسان 18, 2025 11:52بەڕێز " خالید بن سەلمان " وەزیری بەرگری عەرەبستانی سەعودی دوێنێ لە دیدار لەگەڵ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی پەیامی شای ئەم وڵاتەی پێشكەشی حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی کرد.
-
ئیسلامی : چاوەڕوانی ئێران لە ئاژانس لەبەرچاوەگرتنی بی لایەنی یە
نیسان 18, 2025 09:15لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەشی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ، محەممەد ئیسلامی پیداگرت ، چاوەڕوانی ئێران لە ئاژانس لەبەرچاوگرینی بی لایەنیە.
-
بەرزبوونەوەی ئاستی ئاڵووێرە تیجاریەکانی پارێزگەی کوردستان لەگەڵ عێراق
نیسان 17, 2025 15:50جێگری هەماهەنگی کاروباری ئابووری پارێزگاری کوردستان بارستای ئاڵووێرەکانی بازرگانی پارێزگا لە ساڵی ڕابردوو لەگەڵ وڵاتی عێراقی زیاتر لە پێنج ونێو ملیارد دوڵار ڕاگەیاند ووتی: لە دامەزرانی پایانەکانی هەناردەکرانی بەرهەمەکانی کشتووکاڵی پشتیوانی ئەکەین .
-
بەقایی : پێوەندی ئاست باڵای ئێران و ڕووسیا لە سەر پایەو بنەمای پتەو دایە
نیسان 17, 2025 15:22وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران نووسیی: پێوەندی ئاست باڵای ئێران وڕووسیا لەسەر پایە وبنەمای پتەو " تیگەیشتن وڕێزی بەرامبەر" و" بەرژەوەندی هاوبەش" ی دوو نەتەوەدایە.