عێراقچی: سیاسەتەکانی ئەمریکا، ڕێگرن لەبەردەم دانوستاندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i443822-عێراقچی_سیاسەتەکانی_ئەمریکا_ڕێگرن_لەبەردەم_دانوستاندا
وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا وتی: لەبەر سیاسەتەکانی کۆشکی سپی، ئێستا هەلومەرج بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا شیاو نیە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 07, 2026 14:20 Asia/Tehran
  • عێراقچی: سیاسەتەکانی ئەمریکا، ڕێگرن لەبەردەم دانوستاندا

وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا وتی: لەبەر سیاسەتەکانی کۆشکی سپی، ئێستا هەلومەرج بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا شیاو نیە.

عەبباس عێراقچی وتی: ئێران هیچکات مێزی دانوستانی جێ نەهێشتووە، ئێمە هەردەم بۆ دانوستان بەگوێرەی بەرژەوەندییەکان و ڕێزنانی بەرامبەر، ئامادە بووین بەڵام ئێستا حکومەتی ئەمریکا وەها سیاسەتێک پێوشوێن ناکا. سەید عەبباس عێراقچی لەبارەی ئیدیعا باسکراوەکان لە دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکان وتی: پرسە ناوخۆییەکانی ئێران پەیوەندیی بە کەسەوە جگە لە خەڵکی ئێران نیەو لە هاریکاریی نێوان حکومەت و خەڵکدا، چارەسەر دەبێ.