مێروولەی بیاوان و شێوازی دۆزینەوەی خۆراک
https://kurdish.sahartv.ir/news/باشه_بزانی-i399320-مێروولەی_بیاوان_و_شێوازی_دۆزینەوەی_خۆراک
توێژینەوەی زانستوەران دەربڕی ئەوەن کە ئەو مێروولانەی وا لە نێو بیاوان دا دەژین کاتێکی ئەوتۆ بۆ دۆزینەوەی خۆراک بە فێڕۆ نادەن و زۆرجار بە شێوەیەکی ڕاکێشانە بەرەو ئەو شوێنە دەگەڕێنەوە کە جاران خۆراکی زیاتریان تیادا بەدی کردووەو لەم پەیوەندییەدا ھەستوەرەکانیان ڕێشاندەریان دەبێت لە دۆزینەوەی ڕێگا کێنەکان و بەم پێیە قەت ڕێگایان لێ ون نابێت.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 04, 2021 04:27 Asia/Tehran
  • مێروولەی بیاوان و شێوازی دۆزینەوەی خۆراک

توێژینەوەی زانستوەران دەربڕی ئەوەن کە ئەو مێروولانەی وا لە نێو بیاوان دا دەژین کاتێکی ئەوتۆ بۆ دۆزینەوەی خۆراک بە فێڕۆ نادەن و زۆرجار بە شێوەیەکی ڕاکێشانە بەرەو ئەو شوێنە دەگەڕێنەوە کە جاران خۆراکی زیاتریان تیادا بەدی کردووەو لەم پەیوەندییەدا ھەستوەرەکانیان ڕێشاندەریان دەبێت لە دۆزینەوەی ڕێگا کێنەکان و بەم پێیە قەت ڕێگایان لێ ون نابێت.

زانایانی ئاڵمانی باوەڕیان وایە کە مێروولەی بیابان توانای ناسینەوەی ئەو شوێنانەی هەیە کە خۆراکی باشیان تێدایە.بەپێی ئەوەی زانایانی زانکۆی «ئۆلم»ی ئاڵمانیا، ده‌ڵێن: مێروولە توانای ئەوەی هەیە کاتێکی زۆر لە گەڕان بە شوێن خۆراکدا بە فیڕۆ نەدات و بۆ دەستخستنی خۆراکی باشترماوەی گەڕانەکەی کورتتر دەکاتەوە.

 بەقسەی توێژەران مێروولە لە دەرەوەی شوێنی خۆی، هەست بەبوونی دوژمنەکانی و گەرمای زۆری بیابان دەکات و ئەوەش وادەکات کە ئەو هەموو هەوڵ و وزیرەکیەی خۆی بۆ دۆزینەوەی خۆراک لە رێگەی گەڕان خەرج نەکات و بۆ ئەوەش دەچێتەوە سەر وەختی ئەو شوێنانەی پێشتر خۆراکی چاکی تێدا بەدەست هێناون.

 شیاوی باسە کە زاناکان بۆ تاقیکردنەوەی مێروولەی بیابان  چەند شوێنێکیان تاقی  کردووەتەوە کە هەندێک جار خۆراکی باش و هەندێکجار خراپ و هەندێکجار هیچیان تێدا دانەنا.ئینجا لەئەنجام دا زاناکان، بۆیان دەرکەوتووە ھەتا ڕادەی ئەو بڕە خۆراکەی مێروولە شوێنێکدا دەیدۆزێتەوە زیاتر بێت، لە گەڕانی دووەمدا چاویشی زیاتر بۆ ئەو شوێنە دەگەڕێتەوە و بەوەش بۆ گەڕان بە دوای خۆراکدا، کەمترین ماوەی پێویستە.