تشرینی یه‌که‌م 16, 2021 17:56 Asia/Tehran
  • هه‌ساره‌یه‌کی نوێ دۆزرایه‌وه‌

گه‌ردوونناسه‌کان هه‌ساریه‌کی ده‌گمه‌نیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ که‌ زیاتر په‌یوه‌سته‌ به‌ کۆمه‌ڵه‌ى GW Orionis و دوورییه‌که‌شى له ‌زه‌وى 1300 ساڵى تیشکییه‌.

به‌پێى گۆڤارى (CNET) زانستى توێژه‌ران له‌ زانکۆى نیڤاداى ئه‌مریکى جه‌خت له‌وه ‌ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ پێشتر زانایان پێیانوابوو GW Orionis له ‌کۆمه‌ڵه‌ى خۆر جیا نییه‌‌، له ‌کاتێکدا ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ له‌ 3 ئه‌ستێره‌ پێک دێت و به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به ‌گه‌ردیله‌ و پاشماوه‌کانى ئاسمان، هه‌روه‌ها توێژه‌رانى ئه‌و زانکۆیه‌ ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌ڕوو که‌ له ‌کاتى توێژینه‌وه‌کاندا کونێک له‌ زنجیره‌ شێوه‌ى خۆڵاویدا به‌ده‌رکه‌وتووه.

جیریمى سمولوود زاناى گه‌ردوون ده‌ڵێت: ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ چه‌ند هه‌ساره‌یه‌ک له‌و ناوچانه‌دا هه‌بێ که‌ له‌ کۆمه‌ڵه‌ى  GW Orionisهه‌روه‌ها زیاتر ئه‌و هه‌سارانه‌ وه‌ک هه‌ساره‌ى موشته‌رى گاز ده‌رده‌که‌ن، ئه‌وه‌ى جیایه ئه‌وه‌ی که‌‌ 3 ئه‌ستێره‌ له ‌ده‌وریدا هه‌یه.

جێی باسه‌ زانایانى گه‌ردوونى پێشتر چه‌ند هه‌ساره‌یه‌کی دیکه‌یان دۆزیبووه‌وه‌‌ له کۆمه‌ڵه‌ى 3 ئه‌ستێره‌کان وه‌ک  LTT 1445ABکه‌ 3 ئه‌ستێره‌ له ‌ده‌وریدا هه‌یه‌.

سەرپەیڤ