چەند زانیاریی سەرنجڕاکێش لە بارەی دانیشتوانی جیھان
ئەم جیھانەی ئێمە وەک مرۆڤ لە گەڵ زیندەوەران و گژ و گیا و درەختەکان لەسەری دەژین ، پڕە لە راز و نھێنی کە رەنگە ھەموومان ھەمووی ئەو زانیاری و نھێنیانە نەزانین . بەشێک لەو زانیاریانە تایبەتن بە دانیشتوانی سەر زەوی.
-بچوکترین وڵات له‌جیهاندا ڤاتیکانه. دانیشتوانه‌که‌ی ته‌نها هه‌زار که‌سه. گه‌وره‌ترینیش چینه که دانیشتوانه‌که‌ی یه‌ک ملیار‌و 436 ملیۆنه.
-هه‌موو چرکه‌یه‌ک 1.8 که‌س گیان له‌ده‌ستده‌دات و 4.2 منداڵ له‌دایکده‌بێت.
- نزیکه‌ی هه‌شت هه‌زار ساڵ پێش زایین، که سه‌ره‌تای کشتوکاڵ بووه، ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان نزیکه‌ی پێنج ملیۆن بووه.
- گه‌شه‌کردنی خێرای دانیشتوان له‌ساڵی هه‌زاری پێشزاینهوه ده‌ستیپێکردووه.
- له‌ساڵی 1990، له‌سه‌دا 36ی دانیشتوانی جیهان له‌دۆخی هه‌ژاریی تونددا بوون.
- نزیکه‌ی له‌سه‌دا 17ی جیهان نه‌خوێنده‌وارن.
- زۆرێک له‌زانایان له‌و بڕوایه‌دان که زه‌وی ئه‌وپه‌ڕه‌که‌ی توانای نۆ ملیار بۆ 10 ملیار که‌سی هه‌یه.
-یه‌که‌م سه‌رژمێری ناسراو له‌مێژودا له‌ساڵی 3800ی پێش‌زایین ئه‌نجامدراوه که ئیمپراتۆریه‌تی بابلییه‌کان ئه‌نجامیداوه.
ئه‌ویش بۆ ژماردنی مرۆڤ نه‌بووه، به‌ڵکو بۆ ژماردنی مه‌ڕوماڵات و که‌ره‌و هه‌نگوین و خوری و شیر‌و سه‌وزه بووه.
-سوڕی خانمانی ژاپۆن به‌گشتی 86.8 ساڵه. له‌ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سوڕی ژیانی خانمان 79 ساڵه‌و 74 ساڵه بۆ پیاوان. به‌گشتی له‌ماوه‌ی 100 ساڵی رابردودا سوڕی ژیان 35 ساڵ زیادیکردووه.
- رێژه‌ی دانیشتوانی جیهان له‌ڕوی نێر‌و مێوه بریتییه له 101 نێر به‌رامبه‌ر به 100 مێ.