دۆزرانەوەی نیشانەگەلێکی ھەبوونی ئاو لە مانگ دا بە ھۆی زانستوەرانی چینییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/باشه_بزانی-i411260-دۆزرانەوەی_نیشانەگەلێکی_ھەبوونی_ئاو_لە_مانگ_دا_بە_ھۆی_زانستوەرانی_چینییەوە
زانستوەرانی چینی نیشانەی بارستاییەکی زۆر ئاویان لە نمونەکانی خاکی مانگ دا دۆزیوەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 13, 2022 09:07 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی نیشانەگەلێکی ھەبوونی ئاو لە مانگ دا بە ھۆی زانستوەرانی چینییەوە

زانستوەرانی چینی نیشانەی بارستاییەکی زۆر ئاویان لە نمونەکانی خاکی مانگ دا دۆزیوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فارس، ئەم توێژینەوەیە لە لایەن گروپێکی توێژکاری پەیمانگای ژیۆکیمیای ئەکادیمیای زانستیی چینەوە لەسەر بڕێک نمونەی خاکی مانگ ئەنجام دراوە کە لە ڕێگەی گەردوونگەڕ «چانگ»ەوە گەڕێندراونەتەوە بۆ گۆی زەوی.

ئەم گروپە لە ڕێگەی شیکاریی سپێکترۆسکۆپیی ژێر سوور و سپێکترۆمێتری بارستەی یۆنی لاوەکی بە قەبارەی نانۆ بڕێکی زۆر ئاویان لە نمونەکانی خاکی مانگ دا دۆزیوەتەوە.

ئەم توێژینەوەیە ئەوەی دەرخستووە کە کانزابەردینەکانی ڕووبەری مانگ ھەماری گرینگی ئاون و سەرچاوەیەکی بەھەندن بۆ دابەشینی ئاو لە پانتایی جوگرافیای ناوەڕاستی ڕووبەری مانگ دا.

زانستوەرانی چینی ماددەیەکی کانزایی تازەیان بە ناوی «چانگسیت»یشیان لە نمونە خاکی مانگ دا دۆزیوەتەوە.