هونەرمەندی ئێرانی ژمارەی پێوانەیی گەورەترین تابلۆی جیهانی شکاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/باشه_بزانی-i413440-هونەرمەندی_ئێرانی_ژمارەی_پێوانەیی_گەورەترین_تابلۆی_جیهانی_شکاند
«عیماد ساڵحی» نیگارکێشی ئێرانی ژمارەی پێوانەیی گەورەترین تابلۆی جیهانی شکاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 08, 2022 09:53 Asia/Tehran
  • هونەرمەندی ئێرانی ژمارەی پێوانەیی گەورەترین تابلۆی جیهانی شکاند

«عیماد ساڵحی» نیگارکێشی ئێرانی ژمارەی پێوانەیی گەورەترین تابلۆی جیهانی شکاند.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، نیگارکێشی ئێرانی «عیماد ساڵحی» بە تابلۆیەکی نۆ هەزار و ٦٠٠ مەتری چوارگۆشە کە قەبارەکەی بە قەدەر گۆڕەپانێکی تۆپی پێیە، ژمارەی پێوانەیی گەورەترین تابلۆی لە جیهاندا شکاند.

بۆ نەخشاندنی ئەم تابلۆیە ٣ هەزار لیتر بۆیاخ بەکارهاتووە.

تابلۆی ئەم نیگارکێشە ئێرانییە کە لە ئەنجامی ٥ مانگ کارکردن خولقێندراوە، لە میانی ئاھەنگێکدا لە دەوحەی پایتەختی قەتەر پەردەی لەسەر لادرا.

ئەم تابلۆیە لە کتێبی گینێس تۆمارکراوە.