بەڕێوەچوونی بیست و نۆیەمین کۆنفرانسی نیشتمانیی "ئێرانی ئەتۆمی"
بیست و نۆیەمین کۆنفرانسی نیشتمانیی "ئێرانی ئەتۆمی" بەڕێوە دەچێت.
بیست و نۆیەمین کۆنفرانسی نیشتمانیی "ئێرانی ئەتۆمی" سبەینێ یەکشەممە لە زانکۆی شەھید بەھەشتیی تاران دا بەڕێوە دەچێت.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، بەرپرسان و شارەزایانی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی و هەروەها خوێندکاران، دەرچووان و مامۆستایانی بوارە پەیوەندیدارەکان وەک گەورەترین ڕووداوی زانستی و تەکنەلۆژیی پیشەسازیی ئەتۆمی ئێران لە بیست و نۆهەمین کۆنفرانسی نیشتیمانیی "ئەتۆمی ئێران" بەشداری دەکەن.
تەوەرەکانی ئەم کۆنفرانسە بریتین لە فیزیا، تەکنەلۆژیا و ھێمنایەتیی ڕیاکتۆرە ئەتۆمییەکان؛ ئاشکراکردن و دۆزیمێتری ناڤۆکی؛ گەڕی سووتەمەنی و ماددە ئەتۆمییەکان؛ کشتوکاڵی ئەتۆمی؛ پاراستن، ئاسایش، ستراتیژییە ناڤۆکییەکان؛ ڕادیۆلۆژی و پزیشکیی ئەتۆمی؛ پلازماو تواوەی ناڤۆکی؛ مۆلیدە و بەکارهێنانی تیشک و تەکنەلۆژیای کوانتۆمی.
ئەم کۆنفرانسە لەلایەن زانکۆی شەهید بەهەشتی بە پاڵپشتیی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران، دامەزراوەی توێژینەوەی زانست و تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی و کۆمپانیای تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی ئێران ڕێکدەخرێت.