بەڕێوەچوونی بیست و نۆیەمین کۆنفرانسی نیشتمانیی "ئێرانی ئەتۆمی"
https://kurdish.sahartv.ir/news/باشه_بزانی-i415540-بەڕێوەچوونی_بیست_و_نۆیەمین_کۆنفرانسی_نیشتمانیی_ئێرانی_ئەتۆمی
بیست و نۆیەمین کۆنفرانسی نیشتمانیی "ئێرانی ئەتۆمی" بەڕێوە دەچێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 25, 2023 19:19 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی بیست و نۆیەمین کۆنفرانسی نیشتمانیی

بیست و نۆیەمین کۆنفرانسی نیشتمانیی "ئێرانی ئەتۆمی" بەڕێوە دەچێت.

بیست و نۆیەمین کۆنفرانسی نیشتمانیی "ئێرانی ئەتۆمی" سبەینێ یەکشەممە لە زانکۆی شەھید بەھەشتیی تاران دا بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، بەرپرسان و شارەزایانی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی و هەروەها خوێندکاران، دەرچووان و مامۆستایانی بوارە پەیوەندیدارەکان وەک گەورەترین ڕووداوی زانستی و تەکنەلۆژیی پیشەسازیی ئەتۆمی ئێران لە بیست و نۆهەمین کۆنفرانسی نیشتیمانیی "ئەتۆمی ئێران" بەشداری دەکەن.

تەوەرەکانی ئەم کۆنفرانسە بریتین لە فیزیا، تەکنەلۆژیا و ھێمنایەتیی ڕیاکتۆرە ئەتۆمییەکان؛ ئاشکراکردن و دۆزیمێتری ناڤۆکی؛ گەڕی سووتەمەنی و ماددە ئەتۆمییەکان؛ کشتوکاڵی ئەتۆمی؛ پاراستن، ئاسایش،  ستراتیژییە ناڤۆکییەکان؛ ڕادیۆلۆژی و پزیشکیی ئەتۆمی؛ پلازماو تواوەی ناڤۆکی؛ مۆلیدە و بەکارهێنانی تیشک و تەکنەلۆژیای کوانتۆمی.

ئەم کۆنفرانسە لەلایەن زانکۆی شەهید بەهەشتی بە پاڵپشتیی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران، دامەزراوەی توێژینەوەی زانست و تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی و کۆمپانیای تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی ئێران ڕێکدەخرێت.