حەشیمەتی ئێران لە سنووری ٨٥ ملوێن کەس ترازا
بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی حەشیمەت، هێزی کار و ئابووریی بنەماڵەی سەربە ناوەندی ئاماری ئێران وتی: ژمارەی دانیشتووانی ئێران سنووری ٨٥ ملوێن کەسی بەزاند کە دیارە ئەمەش نیشانەی داینامیکی دانیشتووانی وڵاتە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئێران پرێس، «عەلی ئەکبەر مەحزون» بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی حەشیمەت، هێزی کار و ئابووریی بنەماڵەی سەربە ناوەندی ئاماری ئێران، ڕایگەیاند: نزیکەی ٢٤٪ی دانیشتووانی ئێران لە منداڵ و تازەلاوانی خوار تەمەن ١٥ ساڵ پێکهاتوون، واتە ٢٥٪ لە دانیشتوانی وڵات گەنجانی تەمەن ١٥ بۆ ٢٩ ساڵ و ٤٤%ی تەمەنی ناوەڕاست و ئەوانی دیکەش کەسانی بەساڵاچوو لە سەرووی ٦٥ ساڵەوە لەخۆدەگرێت، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە پێکهاتەی دیمۆگرافیای باڵادەستی ئێران پێکهاتەی تەمەن ناوەڕاستە.
مەحزون وتیشی: ئێستا تەمەنی ھیوادری بۆ ژیان لە وڵاتی ئێران دا گەیشتووەتە ٧٤ ساڵ و ڕێژەی خوێندەواری گەیشتووەتە ٨٧.٦ لەسەد کە ئەمەش دەبێتە هۆی گەشەسەندنی چۆنایەتی و کوالیتی حەشیمەتەکەی.
بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی حەشیمەت، هێزی کار و ئابووریی بنەماڵەی سەربە ناوەندی ئاماری ئێران ئاماژەی بەوەش داوە کە تێکڕای تەمەنی هاوسەرگیری لە ئێران بۆ پیاوان ٢٤ ساڵ و بۆ ژنان ٢٣ ساڵە.