گواستنەوەی کەل و پەل بۆ چیای ئێڤرست بە درۆنی کۆمپانیای DJI
https://kurdish.sahartv.ir/news/باشه_بزانی-i428130-گواستنەوەی_کەل_و_پەل_بۆ_چیای_ئێڤرست_بە_درۆنی_کۆمپانیای_dji
فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دێلیڤێریی دی جەی ئای توانی بۆ یەکەمین جار لە جیهاندا، شت و مەک بگەیەنێتە بەرزاییەکانی چیای ئێڤرست.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 10, 2024 08:15 Asia/Tehran

فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دێلیڤێریی دی جەی ئای توانی بۆ یەکەمین جار لە جیهاندا، شت و مەک بگەیەنێتە بەرزاییەکانی چیای ئێڤرست.

سەفەری ئەزموونیی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی فلایکارتی سی لە چیای ئێڤرست وەکوو بەڵگەیەک بۆ سەلماندنی گونجاوبوونی دەکارهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ گەیاندنی خێرا و بێ کێشەی کەرەستە و شت و مەک بۆ شاخەوانان جێبەجێ کرا. ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە توانای هەڵگرتنی پازدە کیلۆ باری هەیە و لەم فەرمانبەرێتییەدا دەبا بارێکی لە ڕەوشێ نالەباری کەش و هەواییدا بگەیاندبایەتە بەرزاییەکانی چیای ئێڤرست. 

فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی  فلایکارتی سی ، سێ کەپسوولی ئۆکسیژێنی هاوڕێ لەگەڵ شت و مەکی دیکەی پێویستی شاخەوانان لە کەمپێکی بنچیا گەیاندە بەرزایی شەش هەزارمەتری لە ئاستی دەریا و لە ڕێگای گەڕانەوەیش ، زبڵەکانی لە کەمپی یەک بردە خوارەوە بۆ کەمپی بنکە و سەرەکی. ئەم دوو وێستگەیە بە یەکێک لە پڕتەمترسیترین قۆناغەکانی بەزینەوە بە ناوی یەخەچاڵی خومبۆ لێک جیا دەبنەوە.