تشرینی یه‌که‌م 30, 2024 12:09 Asia/Tehran
  • گەشەی تەکنۆلۆژیای بۆشایی ئاسمان  بە زێرەکی دەستکرد لە ئێران

کارناسێکی بەشی بۆشایی ئاسمان وتی: یەکێ لە گۆڕانکاریە گەورەکانی لەداهاتووی نزیک لە بەشی هەستپێکردن لە دوورەوە، کەڵک وەرگرتن لە زێرەکی دەستکردبۆ چاکتربوونی کوالێتی وێنە سەتەلایتیەکانە

زێرەکی دەستکرد وەکوو کەرەسە وئامێرێکی  بەهێز دەتوانێ سەرنجی لێکدانەوە ئەنجام دراوەکان لەسەر ئەم وێنانە بەرزبکاتەوە. ئەحمەد سلێمانی ؛ کارناسی بەشی تەکنۆلۆژیای بۆشایی ئاسمان وئابووری بۆشایی پایە، ئاماژەی دایە گرینگایەتی ڕۆژلەڕۆژ زیاتری زیرەکی دەستکرد لەپیشەسازی تەکنۆلۆژیا مێحوەری وڵات، ڕایگەیاند: یەکێ لە گرینگترین پرس ومەسەلەگەلێک کە لە مانگەکانی ئەمدواییە سەرنجی زۆرێک لە کارناسان وسیاسەتوانانی بەرەو لای خۆی ڕاکێشاوە، کاربوردی جیدی زێرەکی دەستکردی " ai " لە پیشەسازی جۆربەجۆری وڵاتە. بە ڕادەیەک کە ڕێبەری مەزنی شۆڕش لە دیداروچاوپێکەوتنی خۆی لەگەڵ نۆخبە گەنجەکان، تێڕوانین لەداهاتوولەم بەشەی لە سەرەتیە گرینگەکانی وڵات ناوبرد. ناوبراو وتی: گرینگایەتی زیرەکی دەستکرد وکاربوردە بەربڵاوەکەی لەچارەسەرکردنی پرس ومەسەلەی کلیدی وڵات لە ڕوانگەی دەوڵەتی چواردەهەم دوور نەبووە.هەربەم مەبەستە، هەرلەسەرەتای دامەزرانی دەوڵەت، ئەنجومەنی نیشتمانی ستراتژیای زیرەکی دەستکرد بە سەرۆکایەتی ڕاستەوخۆی سەرۆک کۆمار وجێگری یەکەمیان دامەزرهەتا بە جیدیەت دەست بداتە لێکدانەوە وپێوشوین گرتنی پەسەنکراوەکانی خۆی لە کۆبوونەوەکانی شاندی دەوڵەت.ئەم کارناسەی تەکنۆلۆژیای بۆشایی ئاسمان وئابووری بۆشایی پایە بڕوای ئەمەیە کە دامەزرانی کارگروپی پسپۆڕبۆ ناساندن ولابردنی پیداویستیە بنەڕەتیەکانی بەشی هەستکردن لە دوورە وە، بەتایبەت لە بواری پڕۆسەکردنی وێنە سەتەلایتیەکان ، کارێکی پێویست وزەروریە.    

 

 

سەرپەیڤ