بوونی ٩ کوردستانی لە ڕیزی توێژەرانی سۆرسی جیهاندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/باشه_بزانی-i433133-بوونی_٩_کوردستانی_لە_ڕیزی_توێژەرانی_سۆرسی_جیهاندا
لە دوایین بەڕۆژکردنی دەیتاکاندا کە ناوەندی بەڵگەهێنانەوەی زانست و هەڵسەنگاندنی زانست و تەکنۆلۆژیای ISC لە نۆڤەمبەری ئەمساڵ بڵاو کرایەوە، باسی بوونی ٩ توێژەری زانکۆی کوردستان کرا لە ڕیزی توێژەرانێک سەدی یەکی جیهان کە زیاترین بەڵگە لە کتێب و وتارەکانیان دەهێندرێتەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 20, 2024 06:56 Asia/Tehran
  • بوونی ٩ کوردستانی لە ڕیزی توێژەرانی سۆرسی جیهاندا

لە دوایین بەڕۆژکردنی دەیتاکاندا کە ناوەندی بەڵگەهێنانەوەی زانست و هەڵسەنگاندنی زانست و تەکنۆلۆژیای ISC لە نۆڤەمبەری ئەمساڵ بڵاو کرایەوە، باسی بوونی ٩ توێژەری زانکۆی کوردستان کرا لە ڕیزی توێژەرانێک سەدی یەکی جیهان کە زیاترین بەڵگە لە کتێب و وتارەکانیان دەهێندرێتەوە.

لە دوایین بەڕۆژکردنی دەیتاکاندا؛ ناوەندی بەڵگەهێنانەوەی زانست و هەڵسەنگاندنی زانست و تەکنۆلۆژیای ISC لە نۆڤەمبەری ئەمساڵ بڵاو کرایەوە، باسی ئەوە کراوە کە ١٠٥٦ توێژەری ئێرانی لە لیستی ئەو سەدی یەک توێژەرە سۆرسانەی جیهانیدان کە زیاترین بەڵگە لە کتێب و وتارەکانیان دەهێندرێتەوە  و ڕایگەیاند؛ توێژەرانی ئێرانی سۆرسی سەدی یەکی جیهان لە ٢٢ گۆڕەپانی ناوەڕۆکی زانست لە ٦ لیستدا ناسێندراون.

شایانی باسە زانکۆ و ناوەندی فێرکاری و زانستی زۆر لە پارێزگای کوردستان چالاکن و لەم نێوانەدا زانکۆی کوردستان وەکوو یەکێک لە جەمسەرە زانستی و کولتوورییەکانی ئێران، دەورێکی بێوێنە دەگێڕێ لە گەشەپێدان و ئاوەدانیی ئەم پارێزگایە. توانا و پوتانسییەلی بانی ئەم زانکۆیە لە ئاڵووێری زانستی و کلتووریی نێودەوڵەتیی بەتایبەت لەگەڵ زانکۆکانی ناوچەکە لەوان زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، گرینگایەتیی ستراتژیکی ئەم زانکۆیەی دووهێندە کردووە.