May 05, 2025 09:28 Asia/Tehran
  • ئەو خۆراکانەی کە لە وەرزی هاوین ڕاسپێری دەکرێت بیخۆن

پسپۆڕێکی بواری خۆراک ئاماژەی دایە وەرزی گەرمی هاوین وهەرمبوونی هەوا، لەبارەی دەکارهێنانی خۆراکە باش ولەبارەکان بۆ ئەم وەرزە وتی: لەکاتی گەرمادا عارەق کردن وهەستی خواردنی ئاو زۆرتردەبێت.

ئەگەر ئاوومادە لە کیس چووەکان بە هۆی عارەق کردن قەرەبوو نەکرێنەوە، تووشی لاوازی ،سستی، ودابەزینی ئاستی تاقەت وتەحمول وسەرنجدان دەبین .

ئەم پسپۆڕەئاماژه ی دایە ئەمەکە لە وەرزی هاوین وگەرمادا جەختە پێویستی بە کالری کەمتر وئاو وڤیتامینی زۆرتر هەیە ، وتیشی: لەگەڵ گرمتربوونی هەوا دەبێ لە شیرەمەنی وگوشتێک کە چەوری کەمە سود وەربگیردرێت. .وتیشی دەکارهێنانی کومپوت ، ئاوی میوە وسەوزەوێشک کراوەکان ناتوانێ ئەم نیازە چارسەرکەن وباشترە لە میوە وسەوزەی تازە سود وەربگیردرێت. وتیشی لە وەرزی هاوین نابێ زێدەڕەوی بکرێت لە دەکارهێنانی شیرینی ،شوکوڵات ، شیرینیە سروشتیەکانی وەک هەنگوین ، کشمیش وهەچکوچ، ومیوەو شیرینەکانی وەکوو هەنجیر ، نارگیل ، مەوز ، ئاناناس وکاڵەک . هەروەها وتی: لە وەرزی هاوین زۆرتر لە خۆراک گەلیکی وەک ئاوودوو، خەیار ، ماست وکەمێک نان، سەوزی ، کاهو ، کولەکەی سەوز ، گشنیز ، سپەناخ، ماست کەڵک وەربگرن..ناوبراو وتی ، ئاش ، سوپ ، شلەی سەوزەکان ، دانەوێڵە، لە وەرزی هاوین بۆ فینگ کردنی جەستە زۆرباشن وئەم خۆراکانەی لە باشترین خۆراکەکان زانی بۆ لابردنی گەرمای جەستە . ئەم پسپۆڕە وتیشی: لە وەرزی گەرما وێڕای حەسانەوەی پێویست دەکارهێنانی ئاو وشلەمەنی زۆروکەڵک وەرگرتنی کەمتر لە ڕوونەکان وچەوریەکان بە ئێوە ڕاسپێری ئەکەم.   

 

سەرپەیڤ