ته‌مووز 26, 2025 10:28 Asia/Tehran
  • دەنگنووسان

دەنگنووسان (بە ئینگلیزی: Hoarseness) نیشانەیە نەک نەخۆشی وشەیەکی گشتییە باس لەگۆڕانی دەنگ دەکات بەشێوەیەکی نائاسایی.

هۆکارەکانی تووشبوون بە دەنگنووسان

  • شەلەلبوون و پەککەوتنی دەنگە ژێیەکان
  • ئەستوربونی دەنگە ژێیەکان
  • هەوکردنی لەناکاوی قورگ 
  • گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە
  • جگەرەکێشان
  • خواردنی خواردنەوەی کافایین و کهولیەکان
  • کۆکەی لە ڕادەبەدەر
  • هەڵمژینی ماددە ژەهراوییەکان

چۆنیەتی چارەسەرکردنی دەنگ نووسان 

  • کەم قسەکردن و حەساندنەوەی دەنگە ژێیەکان.
  • بەکارهێنانی شرووبێکی کەمکردنەوەی کۆکە و ئازاری گەروو.
  • بەکارهێنانی هەنگوونی سروشتی، تەحین، دۆشاو، ئاوی گەرم، زەیتی زەیتوون، هەموو ئەمانە ئارامکەرەوەن و یارمەتیدەرن.
  • بەکارهێنانی شەکرۆکە و مژینی، هەم یارمەتی گەڕانەوەی دەنگ ئەدات و هەروەها ئازاری گەرووش کەم دەکاتەوە.
  • بەکارهێنانی شیری گەرم یارمەتی حەسانەوەی گەرووت ئەدات.
  • پارێزی بکە لە کێشانی جگەرە و خواردنەوەی کهولی و کافایین.
  • زۆر ئاو خواردنەوە بۆ ڕێگری کردن لە وشکبوونەوە.

تێبینی
نابێت لەم حاڵەتەدا دژە بەکتریاکان بەکاربێت چونکە سوودی لێ نابینی، غەرغەرەکردن بە ئاو و خوێ زۆر بەسوودە لەم حاڵەتەدا، هەروەها تێکەڵکردنی ئاوی لیمۆ و هەنگوین و خواردنەوەی سوودبەخشە.

سەرپەیڤ