یونیسف : قەیرانی توندی خوراك هەڕەشە لە منداڵانی سوودان دەكات
شوبات 11, 2026 18:02 Asia/Tehran
وتەبێژی یونیسف هوشداری دا : منداڵانی سوودان ڕووبەڕووی قەیرانی توندی خوراكن و كۆمەڵگای جیهان دەبێ لەو بارەوە هەنگاو هەڵبگرێت.
ڕیكاردو پرێز وتی : دۆخەكە هەموو ڕۆژێك خراپتر دەبێت.دانیشتوانی ئیالەتی دارفوری باكوور لە ڕۆژئاوای سوودان ڕووبەڕووی برسێیەتی و نائەمنی توندی خوراكین و ئەو نائەمنیە خوراكیە لە ناوچەكانی " ئوم برو" و" كارنوی " گەیشتووەتە ئاستی قات و قڕی و ئەوەش لە حاڵێكدایە كە زیاتر لە نیوەیەك لە منداڵانی ناوچە باكوورییەكانی ئەو ئیالەتە تووشی بەدخوراكی توند هاتوون و لاوازی داڕشتی تەندروستی بووەتە هەڕەشەیەكی مەترسیدارو مەرگ هێنەر .