هاوسۆزی چۆن کەوتووەتە ژێر کاریگەریی تەکنۆلۆژیا؟
ئێمەی مرۆڤ زۆرجار دەکەوینە شوێنی کەسانی دیکە و هاوسۆزیان لەگەڵ دەکەین، بۆ ئەوەی هەست یان بیرکردنەوەیان تێ بگەین. ڕنگە ئێمە وا بیر بکەینەوە کە لە جیهانی تەکنۆلۆژیادا هاوسۆزی ئیتر جێگەی نییە، بەڵام پەرەسەندنی خێرای ئامرازە پەیوەندیکردنەکان شتێکی ترمان بۆ دەڵێن. هاوکات لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیا کە بووەتە هۆی پەرەسەندنی ئامرازە پەیوەندیکردنەکان، پەیوەندیی مرۆڤ لەگەڵ تەکنۆلۆژیاش گرنگتر بووە.
پەیوەندیی نێوان تەکنۆلۆژیا و هاوسۆزی
بیر لەوەی بکەینەوە کە لە سەرەتادا هیچ پەیوەندییەکی تەکنۆلۆژیا بە هاوسۆزییەوە نەبووە و تەنیا بە مەبەستی یارمەتیدانی مرۆڤ بۆ ئەنجامدانی ئەرک و چالاکییە جۆرواجۆرەکان پەرەی پێ دراوە. بەم حاڵەوە و بەدرێژایی ساڵان ئەمەمان بینیوە کە هەر ئەوندەی تەکنۆلۆژیا پێش کەوتووەتە، ئەوەندەش هاوسۆزیی نێوان مرۆڤەکان زیادی بووە.
ئەگەر تەکنۆلۆژیا بووبێتەوە هۆی ئەوەی کە هاوسۆزی لە ژیانی تاکێکدا کەم ببێت، مەرج نییە ئەم ئەنجامەی لێ وەربگرین کە هەمیشە بەم شێوەیەیە. هەروەها ئەم ڕاستییەش حاشاهەڵنەگرە کە بەکارهێنانی نادرووستی تەکنۆلۆژیا ڕەنگە چ لێکەوتە و کاریگەریی جددی و تەنانەت مەترسیداریشی بەدوای خۆیدا بهێنێت.
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەک بوارێکی سەرەکیی تەکنۆلۆژیا، ئەمڕۆکە بووەتە بەشێکی گرنگ و دانەبڕاوی ژیانی ڕۆژانەی هەر تاکێک. بوونی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڵبەت چەندین سوود و خاڵی ئەرێنیشی هەیە، لەوانە:
- زیادکردنی بڕوابەخۆبوون
- زیادکردنی هاوڕێیەتی و گەرموگوڕی
- باشترکردنی مارکێتینگی دیجیتاڵ
- دەرفەتی پێشاندانی بەهرە نهێنییەکان
بێگومان لەگەڵ ئەم سوودانە، هەندێک خاڵی نەرێنیش هەن . یەکێک لەم خاڵانە ئەمەیە کە، هەرچەندە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان هەلی دۆزینەوەی هاوڕێی نوێ و ئاسانکاریی پەیوەندیکردنی ئۆنلاینمان بۆ دەڕەخسێنن، بەڵام ناتوانن توانای پەیوەندیکردنەکانمان زیاد کەن.
خاڵی تر ئەمەیە، ئەستەمە مرۆڤ لە ڕێگەی چەت و پەیوەندیی مەجازییەوە، هەستەکان بناسێت، ناتوانێت زمانی جەستەی کەسی بەرامبەر یان حاڵەتی دەربڕین و ڕواڵەت و ڕۆخساری ببینێت و بەم جۆرە بە هەستێک کە تەنیا لە ڕێگەی خوێندنەوەی چەند وشەیەک بەدەست دەهێنێت، سنووردار دەبێت.
بۆچی پێویستیی تەکنۆلۆژیا بە هاوسۆزی هەیە؟
تێگەیشتنی تۆکمە و تەواوی هەڵسوکەوتی مرۆڤ ڕۆڵێکی گرنگی لە درووستکردنی بەرنامە یان ئامرازی پەیوەندکردن هەیە. ئا ڕێک لێرەدایە کە دەبینین داهێنانە تەکنۆلۆژییەکانیش پێویستییان بە هاوسۆزی هەیە. پێشخەران و گەشەپێدەرانی بواری تەکنۆلۆژیا ئەم ئامرازانە بۆ مرۆڤ درووست دەکەن؛ ئامانجیشیان یارمەتیدانی مرۆڤەکان لەڕێگەی کەمکردنەوەی گرانی کار و ئاسانکاری بۆ تەواوکردنی ئەرکەکانە. ئەمە بەبێ لەبەرچاوگرتنی هەست و سۆز و پەیوەندییە مرۆڤییەکان ناتوانرێت. لە کاتێکدا کە دەبێت ئەوان هاوسۆزی بۆ تێگەیشتن لە ڕەفتاری بەکارهێنەر، بەکار بهێنن.