7ی بەفرانبار، خولگەی لیۆ دەبێتە میوانداری 3 سەتەلایتی ئێرانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/باشه_بزانی-i443480-7ی_بەفرانبار_خولگەی_لیۆ_دەبێتە_میوانداری_3_سەتەلایتی_ئێرانی
دامەزراوەی گەردونگەڕیی ئێران ڕایگەیاند ۳ سەتەلایتی زەفەری۲، پایا و کەوسەر لە بنکەی گەردونگەڕی وێستۆچنی ڕووسیا بە هاوێژەری سایۆز لە خوڵگەی لیۆ لە دوری ۵۰۰ کیڵومەتر لە زەوی جێگیر دەکرێن.
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 22, 2025 17:17 Asia/Tehran
  • 7ی بەفرانبار، خولگەی لیۆ دەبێتە میوانداری 3 سەتەلایتی ئێرانی

دامەزراوەی گەردونگەڕیی ئێران ڕایگەیاند ۳ سەتەلایتی زەفەری۲، پایا و کەوسەر لە بنکەی گەردونگەڕی وێستۆچنی ڕووسیا بە هاوێژەری سایۆز لە خوڵگەی لیۆ لە دوری ۵۰۰ کیڵومەتر لە زەوی جێگیر دەکرێن.

زەفەری۲ بەرهەمی ئەندازیارانی زانکۆی عیلم و سەنعەتە و لەچاو وێرژێنە پێشووەکەی بە کەرستەی وێنەگرتن و بەدالەی پێشکەوتوتر تەیار کراوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ تەلەڤیزیۆنی ئێران سەتەلایتی پایا دەتوانێ لەبوارەکانی کشت و کاڵ، سەرچاوەکانی ئاو، ژینگە و پلانی شارەکان بە وێنەگرتنی پێشکەوتوو بەکار بهێندرێ.

سەتەلایتی کەوسەریش کە لەلایەن کۆمپانییەکی زانستییەوە دیزاین کراوە ڕۆڵی دوورکاری و دووچەشنی لەئەستۆ دەبێ.