زانیاری دەربارەی کارەساتە سروشتییەکان - بەشی دووەم
کارەساتی سروشتی ڕووداوێکی سەرەکی زیان بەخشە بەهۆی کردارە سروشتییەکانی زەوییەوە ڕوودەدات، نموونەی ئەم ڕووداوانەش ڕەشەبا لە ئەنجامی ئاورگرتن و خۆڵبارین و لافاوەکان و زریانەکان و تۆفانەکان و گرکان و هەڵچوون یان تەقینەوەی بورکانەکان و بومەلەرزە و بوومەلەرزەی دەریایی و گەردەلوولەکان و پرۆسەکانی تری زەویزانی دەگرێتەوە.
کارەساتە سروشتییەکان دەشێت زیانی گیانی یان ماددی لێ بکەوێتەوە، هەروەها بە شێوەیەکی ئاسایی هەندێک زیانی ئابووری لە پاشیدا جێدەهێڵێت و توندییەکەشی پەیوەستە بە خۆڕاگریی دانیشتوانە زیانلێکەوتووەکان و ژێرخانی بەردەست.
زریان: زریان جۆرێکە لە گەردەلوولی زستانە کە بە بارانێکی زۆر سارد دەناسرێتەوە، خزمەتگوزاری کەشوهەوای نەتەوەیی ئەمریکا زریان وەکو گەردەلوولێک پێناسە دەکات کە لە ئەنجامی کەڵەکەبوونی لانی کەم 1/4 ئینج (6.35 میلیمەتر) ی سەهۆڵ لەسەر ڕووکەشە دەرکەوتووەکە دروست دەبێت.
شەپۆلی سەرما: شەپۆلی سەرما لە هەندێک ناوچەدا بە سەرمای کەمخایەن ناسراوە، دیاردەیەکی کەشوهەوایە کە بە ساردکردنەوە یان ڕچاندنی هەوا دەناسرێتەوە، شەپۆلی سەرما دابەزینی خێرای پلەی گەرمایە لە ماوەی 24 کاتژمێردا و تا ڕادەیەکی زۆر پێویست بە زیادکردنی پاراستنی کشتوکاڵ و پیشەسازی و بازرگانی و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان دەکات.
شەپۆلەکانی گەرما: شەپۆلی گەرما ماوەی کەشوهەوایەکی نائاسایی و گەرمە، خراپترین شەپۆلی گەرما لە مێژووی هاوچەرخدا شەپۆلی گەرمای ئەوروپا بوو لە ساڵی 2003، شەپۆلی گەرمای هاوین لە ویلایەتی ڤیکتۆریا لە وڵاتی ئوسترالیا، هەلومەرجێکی وای دروست کرد کە لە ساڵی 2009 ئاگرێکی گەورەی دارستانی لێ کەوتەوە، مێلبۆرنی پایتەختی ویلایەتی ڤیکتۆریا سێ ڕۆژی یەک لەدوای یەک پلەی گەرمای لە 40 پلەی سیلیزی تێپەڕاند.
وشکەساڵی: وشکەساڵی وشکایی نائاسایی خاکە کە بەهۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی بارانبارینی پێویستەوە دروست دەبێت، بای گەرم و وشک و نەبوونی ئاو و پلەی گەرمای بەرز کە لە ئەنجامدا بوونە هەڵمی شێی زەوی لێدەکەوێتەوە، ئەمانەش دەبنە هۆی دروستبوونی وشکەساڵی، هەروەها وشکەساڵی دەبێتە هۆی وشکبوون و لەناوچوونی بەروبووم و کەمبوونەوەی ئاو.
ڕەشەبای بروسکاوی: گەردەلوولی بەهێز و خۆڵبارین و تەقینەوەی گڕکانەکان دەتوانن بروسکە دروست بکەن، بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەو زیانانەی کە زۆربەی کات پەیوەندیان بە گەردەلوولەکانەوە هەیە، وەک با و تەرزە و لافاو، هەورە بروسکە خۆی دەتوانێت زیان بە بیناکان بگەیەنێت و ئاگر بکاتەوە و ڕاستەوخۆی بەر هەر زیندەوەر یان مرۆڤێک بکەوێت دەیانکوژێت.