باڵوێزی تورکیا لەتاران: ئانکاڕا درێژە دەدات بە هەوڵی بۆ چەسپاندنی ئاشتەوایی لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i299436-باڵوێزی_تورکیا_لەتاران_ئانکاڕا_درێژە_دەدات_بە_هەوڵی_بۆ_چەسپاندنی_ئاشتەوایی_لە_سووریا
باڵوێزی تورکیا لەتاران وتی: دوائامانجی وڵاتەکەی، جێگیرکرانی ئاشتیەکی ماندگار و هەمیشەیی لە سووریایە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 12, 2017 07:51 Asia/Tehran
  • باڵوێزی تورکیا لەتاران: ئانکاڕا درێژە دەدات بە هەوڵی بۆ چەسپاندنی ئاشتەوایی لە سووریا

باڵوێزی تورکیا لەتاران وتی: دوائامانجی وڵاتەکەی، جێگیرکرانی ئاشتیەکی ماندگار و هەمیشەیی لە سووریایە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، رەزا هاکان تکین باڵوێزی تورکیا لە ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لەپرێس کۆنفرانسێک لەتاران، وتی: ئێران، تورکیاو ڕووسیا، بەرنامەو هەوڵەکانیان بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە سووریا بەردەوام دەکەن.

هاکان تکین لەبارەی ئەنجامی دانیشتنەکانی ئاستانەو دەورگێڕانی لە کەم کردنەوەی کێشە لە سووریا، وتی: دانوستانی ئاستانە، کارتێکەریی زۆری بوو لەسەر قەیرانی سووریاو ئێران، تورکیاو ڕووسیا هەوڵیان دا لەو دانوستانانەدا ئەوپەڕی هەوڵیان لەسەر چارەسەریی ئەو قەیرانە چڕبکەنەوە.

ناوبراو، جێگیرکرانی ئاشتییەکی ماندگار لە سووریای بە دوائامانجی وڵاتەکەی، ناوبرد و وتی: لەو بارەوە ئێران، تورکیاو ڕووسیا هەوڵەکانیان بەردەوام دەکەن و لەگەڵ ڕێکخراوی نەتەوەکان و وڵاتانی دیکەی جیهان ئەو کارە بەرەو پێش دەبەن.

هاکان تکین لەبارەی بەڕێوەچوونی کۆپرسی لەناوچەی کوردستانی ئێراقیش وتی: ئانکاڕا خوازیاری پاراستنی یەکپارچەیی خاکی ئێراق بووەو لە حکومەتی ناوەندیی ئێراق داکۆکی دەکات.

باڵوێزی تورکیا لە تاران هەروەها لەبارەی کودەتای بێ ئاکامی ١٥ی ژوولای ٢٠١٦ لە تورکیا، ئەو کودەتایەی بە دەرسێکی مەزنی دیموکراسی بۆ گەلی تورکیا زانی وپێی داگرت: گەلی تورکیا بە هاتنەدەر لەماڵەکانیان و ئامادەبوون لەسەر شەقامەکان، دیموکراسیان پێشانداو ئەو ڕووداوە لەگشت جیهاندا کەم وێنە بوو.