پێداگری ئەردۆغان لەسەر درێژەی دەسوەردانی تورکیا لە عێراق و سوریا
ئاب 14, 2017 04:12 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی کردەوە لەسەر درێژەی دەسوەردانی حکومەتی ئانکارا لە عێراق و سوریا .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رۆژی یەکشەمە لە پرێس کۆنفڕانسێکی پارتی داد و گەشەی ئەم وڵاتە لە ئاتتالیا وتیشی ، حکومەتی ئانکارا لە کاتی پێویست و بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی و ئاسایشی خۆی لە عێراق و سوریا دێتە کایەوە .
بە پێچەوانەی پێداگریی حکومەتی عێراق لەمەڕ چوونەدەری سەربازیی ئەرتەشی تورکیا لە باکووری عێراق حکومەتی ئانکارا هەروا جەخت دەکاتەوە لەسەر ئامادەبوونی سەربازیی خۆی لەم وڵاتەدا .
هێزە کانی ئەرتەشی تورکیا هەروەها بە بیانووی پڕوپوچ پێیان ناوەتە خاکی سوریا کە رووبەڕووی ناڕەزایەتی حکومەتی سوریا بووەتەوە.
سەرپەیڤ