وشداریی ئەنجومەنی ئورووپا سەبارەت بە ئەگەری چوونەدەری موسکۆ
سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی ئوروپا وشداری بە دەوڵەتەکانی ئورووپایی دا سەبارەت بە مەترسی لێبڕاوانەی ئەگەری چوونە دەری موسکۆ لە و ئەنجومەنە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژنامەی فاینشناڵ تایمز " توربیورن یاگلەند " سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی ئوورپا ڕایگەیاند ئەگەر ڕووسیا بیەوێ ئەو ڕێکخراوەیە بە جێ بێڵت شوێنهاتی نەرێنی بۆ وڵاتانی ئورووپایی دەبێت . سکرتێر گشتیی ئەنجومەنی ئورووپا هەروەها وتی ئەگەر وابێت ئوورپایەکی بە بێ ڕووسیامان دەبێت و ئەوە پاشەکشەیەکی گەورە بۆ ئورووپا دەبێت . بەرلەوەش دوناڵد توسک سەرۆکی ئەنجومەنی ئوروپا وتبووی یەکێتیی ئوروپا پەیوەست بوونی شێوە دوورگەی کریمە لە ساڵی 2014 بە ڕووسیا بە فەرمی ناناسێت . ناکوکی لە نێوان ڕووسیا و یەکێتیی ئوروپا دوای پەیوەست بوونی کریمە بە ڕووسیا و قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ئوکراین توند بووەتەوە . یەکێتیی ئورپا بایکوتگەلێکی دژی ڕوسیا بەکار هێناوە و موسکوش لەبەرانبەردا کاردانەوەی نیشان داوە بە سیاسەتەکانی دژە ڕووسی یەکێتیی ئوروپا و ئەمریکا و بایکوتەکانی جێ بە جێ کردووە .