ئەردوغان : تورکیا لەپێناو سەقام و ئاسایشی سووریا لەگەڵ ئێران و ڕووسیا هاوکاری دەکات
سەرۆک کۆماری تورکیا شەوی سێ شەم لەمیانەی پریس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ "ولادیمیر پوتین"ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە ئانکارا وتی : تورکیا لەپێناو سەقام و ئاسایشی سووریا لەگەڵ ئێران و ڕووسیا هاوکاری دەکا .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" ئاماژەی کردە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوار شەممەی سەرانی ئێران ، ڕوسیا تورکیا لە ئانکارا و وریشی: سەرانی سی وڵات لەم کۆبوونەوەیە دا لەبارەی سوریا و پرۆسەی ئاستانە بیرو ڕایان گۆڕیوە .
دانووستانەکان لە ژەنیڤەری ٢٠١٧ لە سەر دەسپێشخەری کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوکاری ڕوسیا و تورکیا ، بەمەبەستی دامەزراندنی ئاشتی لە سوریا دەستپیکراوە.
سەرۆک کۆماری تورکیا هەر وەها ئاماژەی کردە هەڵکشانی لە سەدا ٣٢ بارستای ئاڵو و وێرەکانی بازەرگانی تورکیا و ڕوسیا لە ساڵی ڕابردوو زایینی(٢٠١٧) و وتی: بارستای پێوەندییەکانی تورکیا و ڕوسیا لە ساڵی ٢٠١٧، بیست و دوو مۆلیار دۆڵار بوە.
سەرۆک کۆماری ڕوسیا یش لەم پریس کۆنفرانسە دا وتی: ئالۆزی لە مۆسکۆ لەگەڵ رۆژئاوا ناتوانێ زەبر بدات لە پێوەندی ڕوسیا و تورکیا .
پوتین وتیشی جیبەجێبوونی گرێبەستی فرۆستنی سیستێمی بەرەڤانی مووشەکی ئیس -٤٠٠ بۆ تورکیا لە ئەولەویەتی هاوکاری سەربازی مۆسکۆ و ئانکارا دایە .
پوتین رۆژی سێ شەممە گەییشتە تورکیا .
"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانیش شەوی چوار شەممە لە سەرووی لیژنەیەک گەییشتە ئانکارا (پێتەختی تورکیا).