لێدوانەکانی سەرۆکی توڕرکیا لە دژی فەڕەنسە
سەرۆکی تورکیا حکومەتی فەڕەنسەی تومەتبار کرد بە ئەنجامدانی تاوانکاریی .
بە پێی راپۆری هەواڵدەریی رۆیتێرز ، رەجەب تەییب ئەردۆغان لە نێو تاقمێک لە لاگرانی خۆی لە پارێزگەی دەنیزلی لە باشووری رۆژاوای تورکیا گوتی : حکومەتی فەڕەنسە بە " میوانداری کردن لە ترۆریستان " لە کۆشکی ئەلێزە ، ئەوان هان ئەدا بۆ تاوانکاریی .
ئەردۆغان گوتی : داکۆکی و هاندانی ترۆریستان دەبێت بە هۆی بێ ئیعتباریی رۆژاوا .
کێشەی دیپلۆماتیکی ئانکارا و پاریس کاتێک توندتر بوو کە ئیمانۆئێل مەکرۆن سەرۆکی فەڕەنسە رۆژی سی مارس لە دیداری شاندێکی نوێنەرایەتی سوریی لەوان یەکینەکانی پارارستنی گەل و پارتی یەکیەتی دیموکراتیکی سوریا( پەیەدە ) ، داکۆکیی پاریس لە ڕەوتی دامەزرانی سەقام لە باکوری سوریا دەستەبەر کرد .
لەکاردانەوە بەم کارەی حکومەتی فەڕەنسەی ، سەرۆکی تورکیا رایگەیاند ئەم بەڵێنەی پاریس بە مانای پشتیوانی لە تیرۆریسمە .
فەڕەنسە هەمیشە یەکێک بووە لە رەخنەگرانی هەڵمەتی دەسدرێژکارانەی تورکیا لە باکووری سوریا .