درێژەی ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانەکان لە تورکیا بەبیاننامەی سیاسەتوانانی فەڕەنسی لەبارەی قورئان
بەیاننامەی٣٠٠بیرمەند و سیاسەتوانی فەڕەنسی لەمەڕ نەهێشتنی ژمارێک ئایەی قورئانی پیرۆز بەبیانووی لەدژ یەهودی بوونی ئەو ئایەتانە، لەگەڵ ناڕەزایەتی و ڕەخنەی بەرپرسانی تورک بەرەوڕوو بووە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی تەسنیم، ئیبراهیم کالین وتەبێژی سەرۆک کۆماریی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە لە توئیتەردا نووسی: داوای بیرمەندان و سیاسەتوانانی فەڕەنسی لەمەڕ سڕینەوەی ژمارێک ئایەتی قورئانی کە ئیدیعا دەکرێ دوژمنی کردنی یەهودییەکان پەرەپێ دەدا، زۆر بێ شەرمانەیە.
وتەبێژی سەرۆک کۆماریی تورکیا وتی: جێی داخە کە لە چاخی مۆدێرنیش نەزانی و گەمژەیی لەلایەن جاڕدەرانی دیموکراسی هەست پێ دەکرێ.
عومەر چلیک وەزیری یەکێتی ئوروپا و وتووێژکاری باڵای تورکیاش وتی: بەیاننامەی سیاسەتوانان و نووسەرانی فەڕەنسی لەبارەی کتێبی پیرۆزی موسڵمانان، نموونەیەکی ئاشکرای توندوتیژی و دڕندایەتی فکرییەو ئەوان دەخاتە پلەی یەکەمی دەمارگرژیی و ڕەگەزپەرستی.
پێشتریش مەولود چاووش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا بەیاننامەی سیاسەتوانانی فەڕەنسی بۆوێنە نیکۆلا سارکوزی سەرۆک کۆماری پێشووی فەڕانسە لەبارەی پێویستی لابرانی بەشگەلێکی قورئان بەبیانووی "لەدژ یەهودی " بوونی، بەمایەی پەرەپێدانی دوژمنایەتی ئیسلام لەرۆژاوا لێکدایەوە.