May 09, 2018 10:06 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی تورکیا بە چوونەدەری  ئەمریکا لە ڕێککەوتننامەی هەنگاوی هاوبەشی ناڤۆکی

وەزارەتی دەرەوە و وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەی جیاجیا بڕیاری سەرۆکی ئەمریکایان بۆ چوونەدەر لە بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی بە هەنگاوێکی هیوابڕاوانە وەسف کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، وەزارەتی دەرەوەی  تورکیا لە کاردانەوە بەرامبەر  بڕیاری ترەمپ لە چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی  لەگەڵ ئێران لە بەیاننامەیەک  ئەم کارەیان بە  هەنگاوێکی  هیوابڕاوانە  و بەزیانی  ئاشتی وسەقامی  ناوچە ڕاگەیاند  . 

لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی  تورکیا ڕاگەیەندراوە   چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام هەوڵێکی نادروست و بە پێچەوانەی   هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ دابین کردنی ئاسایش لە ناوچە و جیهانە  . 

هەرلەم حاڵەدا ئیبراهیم کۆلین  وتەبێژی  سەرۆک کۆمارەتی تورکیاش  لە کاردانەوە بەرامبەر بڕیاری ترەمپ بۆ چوونەدەر لە بەرجام وتی  کە ئەم بڕیارە  دەبێتە  هۆی  ئاڵۆزی و بێ سەقامی لە ناوچە کە دا  . 

کالین لە تویتەرەکەی دا نووسی : چوونەدەری یەک لایەنەی ئەیالەتی یەکگرتووی ئەمریکا لە هەوڵی هاوبەشی  ناڤۆکی لەگەڵ ئێران، بڕیارێک کە دەبێتە هۆی پەرەی  توندوتیژی و تێک هەڵچوونی نوێ  . 

ڕێککەوتنی ئێران، روسیا، ئەمریکا، چین، بەریتانیا، فەرەنسا و ئاڵمان و یەکێتیی ئەورووپا کەلەساڵی  2015  بە دەست هاتووە، سەبارەت بە بەرنامەی ناڤۆکیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە کە بە ناو بەرنامەی هەنگاوی هاوبەش  دەناسرێت . 

بەهاتنەسەر کاری ترەمپ و دەوڵەتی نوێی ئەمریکا ئەم بەڵێنە لەلایەن واشینگتۆنەوە  جێبەجێ  نەکرا و بەکردەوە  بە نانەوەی شەڕی دەروونی،  بەرژەوەندییەکانی ئێران لەم ڕێککەوتنە لەبەرچاو نەگیرا   لەحاڵێکدا کە ئێران بە پێی  یازدە ڕاپۆرتەکەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی ، پێبەندی هەموو بەڵێنەکانی بووە.

سەرپەیڤ