دژایەتی کردنی حکومەتی ئانکارا لەگەڵ لێبوردنی گشتیی لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکاندا
سەرۆک کۆمارو سەرۆک وەزیرانی تورکیا دژایەتیان کرد لەگەڵ داواکاریەکان بۆلێبوردنی گشتیی لە سەروبەندی هەڵبژاردنی بەروەختی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە .
بەپێی راپۆرتی هەوتڵدەریی تەسنیم ، رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رۆژی یەکشەممە بە رەتکردنەوەی داوای دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوەخواز لەمەڕ راگەیاندنی لێبوردنی گشتیی لە سەروبەندی هەڵبژاردنی بەروەختی سەرۆکایەتی گوتی ، حکومەتی تورکیا بەنیازی ئەم کارە نیە .
دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی رۆژی شەممە لە توییتەر لێبوردنی گشتیی بۆ بەندکراوان لە سەروبەندی سەرۆکایەتی تورکیای داوا کرد .
لە هەما کاتدا بیناڵی یڵدریم سەرۆک وەزیرانی تورکیا بە راگەیاندنی ئەوەی کە لێبوردنی گشتیی لەم وڵاتەی لە بەرنامەی کاردانیە وتیشی ، حکومەت هەرگیز مومکین نیە لێبوردنی تیرۆریستان بخاتە بەرنامەی کارەوە .
دوای کودیتا ناکامەکەی 15 ی حوزەیرانی 2016 ، زیاتر لە 50 هەزار کەس تا ئێستا بە تاوانی پێوەندی بە تاقمی گولەن لە تورکیا گیراون .
لە نێو گیراواندا ژمارێک لە هێزەکانی ئەرتەش ، پۆلیس و دەزگای دادڤانی ، رۆژنامە نووسان و هونەرمەندان و نوسەرانی تورکیا دەبینرێن .