کانونی یه‌که‌م 20, 2018 16:57 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی پێنجەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای پەیوەندییەکانی ئێران و تورکیا لە ئانکارا

پێنجەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای پەیوەندییە ستراتژییەکانی ئێران و تورکیا بە سەرۆکایەتیی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا و بە ئامادە بوونی کۆمەڵێک لە وەزیرانی ھەردووک وڵات لە ئانکارا بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا پێنجەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای پەیوەندییە ستراتژییەکانی ئێران و تورکیا ئەمڕۆ پێنج شەممە پاش پێشوازیی فەرمی لە حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە کۆشکی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا لە لایەن ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیاو دانوستانی ھەردووک سەرۆک کۆماری دوو وڵات بەڕێوە چوو.

سەرۆک کۆمارانی ھەردووک وڵات بڕیارە دوای واژۆ کردنی بەڵگەنامەی جۆربەجۆر بەشداریی پرێس کۆنفرانسێک بکەن و تیای دا تەوەرەی وتووێژەکانیان و ھەروەھا ڕوانگەکانیان لە بواری جۆربەجۆردا ڕوون بکەنەوە.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی شەوی پێنج شەممە بە پێی بانگێشتنی فەرمیانەی ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیاو بەمەبەستی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای پەیوەندییە ستراتژییەکانی ئێران و تورکیا گەییشتە ئانکارا.

واژۆی چەندین بەڵگەنامەی ھاوکاریی دوو قۆڵی لە بوارەکانی سیاسی،ئابووری و ڕۆشنبیری، بەشداری لە دانیشتنی ئابووریی و بازرگانیی نێوان ئێران و تورکیاو ھەروەھا پرێس کونفرانسێک بە ئامادە بوونی میدیاکاران، گرینگترین بەرنامەکانی گەشتەکەی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ تورکیا ڕاگەیەندراوە.

جێگای ئاماژەیە ڕۆحانی لەم سەردانەی دا موحەممەد جەوادی زەریف وەزیری کاروباری دەرەوە، بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوت و ڕەزا ڕەحمانی وەزیری پیشەسازی و کانزاو بازرگانی، مەحمود واعیزی سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆمار،فەرھاد دژپەسەند وەزیری کاروباری ئابووری و دارایی، ڕەزا ئەردەکانیان وەزیری وزەو کشت و کاڵی ئێرانیشی لەگەڵ دایە.

سەرپەیڤ