ئادار 31, 2019 21:56 Asia/Tehran
  • هەڵبژاردنەکانی خۆجێی لە تورکیا، ئەزموونی ئەستەمی پارتی دەستەڵاتداری داد وگەشە

پرۆسەی دەنگ وەرگرتن بۆ هەڵبژاردنەکانی شارەڤانییەکان و ئەنجوومەنەکانی خۆجێی ٣١ـی مارچی تورکیا کۆتایی هاتووە و بژاردنی دەنگەکان لە ٨١ پارێزگای ئەم وڵاتە دەستپێکراوە.

هەڵبژاردنەکانی خۆجێی لە تورکیا

لەو هەڵبژاردنانەدا شارەداران و ئەندامانی ئەنجومەنەکانی شار و گوند لە تورکیا بۆ ٥ ساڵی داهاتوو هەڵدەبژێردرێن. لەو هەڵبژاردنانەدا ١٣ پارتی سیاسی پێکەوە ململانێیان دەبێ.

دەنگ وباسەکان دەڵێن لەسەر فەرمانی ئەنجوومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، قەدەخی بڵاوکردنەوەی دەنگ وباسەکان،پێش بینییەکان و ڕادەربڕینەکان لەبارەی ئەنجامیی بژاردنی دەنگەکان تا کاژێر ٢١ بەکاتی ئانکارا بەردەوامە. هەڵبەت ئەم ئەنجوومەنە دەتوانێ قەدەخەکران پێش لە کاتی دیاریکراو هەلوەشێنێتەوە.

لەم هەڵبژاردنانە بەربژار گەلێک لە ١٣ پارتی جۆر بە جۆر بەشداریان کرد. هاوپەیمانی "جۆمهور" لە پارتی دەستەڵاتداری داد و گەشە و پارتی بزاڤی نیشتمانی پێکهاتووە. هاوپەیمانی میللەت(گەل)یش بریتییە لە پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا گرنگترین پارتی نەیاری دەوڵەت و چەند پارتی دیکەی تورکیا کە ڕەنگە کۆنتڕۆڵی خۆی لە ئانکارا و تەنانەت ئەستەمۆڵ، گەورەترین شاری ئەم وڵاتە لە دەست بدات.

بەربژاری هاوپەیمانی گەل بۆ پۆستی شارەداریی ئەستەموڵ "بینالی یەڵدیریم" سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا و خەنیمەکەی لە هاوپەیمانی نیشتمانی "ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو" شارەداری یەکێک لە ناوچەکانی  ئەستەموڵە.

ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەم هەڵبژاردنانەی وەک مەسەلەی مان و نەمان وەسف کردووە بۆ وڵاتەکەی و هەروەها جەختی کرد: یەکەم هەنگاو پاش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی شارەدارییەکان، چارەسەر کردنی مەسەلەی سووریا لە ڕێگای بەرەکانی شەڕدا دەبێ.

ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا

کاربەدەستانی تورکیا بەجاران هەڕەشەیان کردووە کە بێتوو مەترسییەکانی دژ بە سنوورەکانی ئەم وڵاتە نەسڕێنەوە، تیرۆریستان گیانیان لە ئەماندا نابێ.

ئەنجامی کۆپرسییەکان نیشان ئەدات کە پارتی دەستەڵاتداریی داد و گەشە ڕەنگە کۆنتڕۆڵی خۆی لە ئانکارا و تەنانەت ئەستەمۆڵ، گەورەترین شاری ئەم وڵاتە لە دەست بدات.

ئویزیرییگیت کارناسێکی تورک وێرای ئەمەی دەلێ ناکرێ پێش بینییەکی دروست بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا بکەی بەڕاشکاوی گوتی ڕەجەب تەیب ئەردوغان وادە وبەڵێنی پارتەکانی نەیار لەمەر باشتربوونەوەی بارودۆخی ئابووری و بژیوی خەڵکی بە درۆ ودەلەسە زانیوە.

 

سەرپەیڤ