پەیامی پیرۆز بایی ڕۆحانی بۆ ئەردوغان لەمەڕ بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنەکانیی شارەڤانییەکان لە تورکیا
حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامێک بۆ ڕەجەب تەیب ئەردوغان هاوشانی تورکیایی خۆی، پیۆرز بایی لێکرد بە بۆنەی بەڕێوە چوونیی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنەکانی سەرانسەری شارەڤانییەکان لەم وڵاتە دا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامی پیرۆز بایی بۆ هاوشانیی تورکیایی، بەڕێوە چوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنکانی شارەڤانییەکان و ئەنجوومەنەکانی شار ودێ لە تورکیای وەک نیشانەیەکی ڕوون لە بەشداریی خەڵک لە دیاریکردنیی چارەنووسی خۆیان و دەستەڵاتداریەتی جەماوەرسالاری زانی و گوتی: پێشکەوتن و سەربەرزیی دەوڵەت و گەلی تورکیا هۆی خۆشحاڵیی دەوڵەت و گەلی ئێرانە.
هەڵبژاردنکانی شارەڤانییەکان و ئەنجوومەنەکانی شار ودێ تورکیا بۆ دیاریکردنیی شارەڤانان لە ٨١ پارێزگا و بۆ ماوەی ٥ ساڵ بەڕێوە چوو و پتر لە ٥٧ ملوین دەنگ دەر بۆ بەشداریی لە پانزەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنەکان و شارەڤانییەکانی سەرانسەری وڵات ناویان تۆمار کرد.
ئەم هەڵبژاردنانە دوای بە دوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی(بە گۆڕدرانیی سیستیمی پەرلەمانی بە سەرۆکایەتی) و پەرلەمانی نیشتمانی تورکیا لە بەرواری ٢٤ ـی ژوئەنی ٢٠١٨ کە سەرکەوتنی ڕەجەب تەیب ئەردوغانی بە دواوە بووە،بەڕێوە چوو.
بە گوێرەی یاسای شارەڤانییەکانی تورکیا-هەر شارێک کە زیاتر لە پێنجهەزار کەس حیشیمەتی هەبێت شارەڤانی دەبێ لە وێدا سەقامگیر بێت.
بەگوێری ئەنجامەکانیی هەڵبژاردنکانی شارەڤانییەکان و ئەنجوومەنەکانی شار ودێ تورکیا تا شەوی سێشەممە،بەربژارەکانی پارتی دەستەڵاتداری داد و گەشە بەڕێبەری ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرەڕای شکست لە ناوچەگەلیکی گرنگی وەک ئەستەمۆڵ، ئانکارا ئەزمیر، زۆرینەی دەنگەکانی لە ناوچەکانی دیکە وەدەست هێناوە.