وتووێژی تەلەفۆنیی پوتین و ئەردوغان لە بارەی سووریاوە
سەرکردەکانی ڕووسیاو تورکیا بە تەلەفۆن لە بارەی دوایین ئاڵ و گۆڕەکانی سووریاو پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات بیروڕایان گۆڕییەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا لە مۆسکۆوە، دیمیتری پسکۆف وتەبێژی کۆشکی کرملین وتی: لە دانوستانە تەلەفۆنییەکەی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەی ڤلادیمیر پوتین و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، ھەردووک لا وێڕای لێکدانەوەی دوایین ئاڵ و گۆڕەکانی مەیدانیی سووریا، لە سەر بەردەوامیی ئۆپراسیۆنی دژی تیرۆریستان لە باکووری سووریاو بە تایبەت پارێزگای ئیدلەب جەختیان کرد.
ڕووسیاو تورکیا لە بارەی کۆتایی ھێنان بە ئامادە بوونی تیرۆریستان لە پارێزگای ئیدلەب لە باکووری سووریاو لە نزیکی سنوورەکانی تورکیا پێکەوە ھاوکاری دەکەن و ناوچەیەکی ناوبڕیان بۆ چۆڵ کردنی ئیدلەب لە چەک و چۆڵی قورس و دابڕینی تیرۆریستان لە نەیارانی دەوڵەتی سووریا پێکھێناوە.
وتووێژی پوتین و ئەردوغان لە بارەی ئاڵ و گۆڕەکانی سووریا لە حاڵێکدا ئەنجامی گرتووە کە بەرپرسانی دوو وڵات بەنیازی خۆش کردنی بەستێنی بەرپاکرانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ھاوکارییەکانی دوو وڵات لە ماوەی حەوتەی داھاتوودا.
پوتین لەم وتووێژە نەلەفۆنییەدا ھەروەھا سەرکەوتنی پارتی دادوگەشەی بە سەرکردایەتیی ئەردوغان لە ھەڵبژاردنە خۆجێێەکان دا کە دوێنێ یەکشەممە بەرپاکرا لە سەرۆک کۆماری تورکیا پیرۆز کرد.