تورکیا و سەرچەشنی هەڵبژاردنەکان کە ئەمجارەیان ناکام مایەوە
هەڵبژاردنەکان بۆ دیاریکردنی شارەوانی گەورەشاری ئەستەموول کە دوێنێ یەکشەممە دووهەمی پووشپەڕ بەڕێوە چوو بەسەرکەوتنی "ئەکرەم ئیمام ئۆغلوو" بەربژاری پارتی "کۆماریخوازی گەل" کۆتایی پێهات.
"ئیمام ئۆغلوو" لەهەڵبژاردنەکانی خاکەلێوەی ئەمساڵیش توانیبووی لەململانییەکانی هەڵبژاردنەکان دا بەرامبەر "بن علی ییلدریم" دوایین سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە سیستێمی پەرلەمانی و بەربژارێک کە "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" داکۆکی لێوە دەکرد سەرکەوێ بەڵام بە هۆی سکاڵای پارتی دەستەڵاتداری داد وگەشە لای کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا،ئەم کۆمیسیۆنە دەنگی بە باتڵبوونی دەنگ وەرگرتن لە ئەستەموول دا تا ئەم دوو خەنیمە جارێکی تر بەڕەوڕووی یەکتری ببنەوە.
ئەردوغان لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی شارەوانییەکانی تورکیا گوتبووی فەتحی ئەستەموول وەکوو فەتحی تورکیایەو بەم شێوەیە هەستیاریەتی هەڵبژاردنەکانی تا ئەو پەڕی خۆی زۆرتر کردبوو.ئەو لە ساڵی ١٩٩٤ لە ڕێگای سەرکەوتن لە هەلبژاردنەکانی شارەوانییەکان توانیبووی بەڕێوەبەرایەتی شاری ئەستەموول بگرێتە دەست خۆی و دواتریش لەم پۆستە بەرەو سەرۆک وەزیران بوون هەنگاوی هەڵێنا.
دووپاتکردنەوەی هەڵبژاردنەکان سەرچەشنێک بوو کە پارتی دادو گەشە چوار ساڵ لەمەو بەر توانی بە هۆی ئەم ڕووداوە یەکێ لە سەرەکیترین کێشەکانی هەڵبژاردنەکانیی خۆی دەرباز بێت.دووساڵ دوای ناڕەزایەتی دەربڕینەکان ناسراو بە کۆبوونەوەی "پارکی گەزی"کە گەورەترین کۆبوونەوەی نەیارانی ئەردوغان بوو،هەڵبژاردنەکانی سەرانسەری تورکیا لە جۆزەردانی ٩٤ بەڕیوەچوو؛ گۆڕەپانێک کە پارتە کوردییەکان و پارتەکانی سێکۆلاری ئەم وڵاتە هاوکات لەگەڵ بەسیجی هەمووهێزەکانیان و دروشمی بەرەنگاربوونەوەی دەستەڵاتخوازی ئەردوغان،زۆرینەی پەرلەمانیان لە دەست هاوپەیمانی حاکم هێنایە دەر.لەو هەڵبژاردنانە دا بوو کە کوردەکان توانیان لەسەرکەوتنێکی مسۆگەر ،٨٠ کورسی لە ٥٥٠ کورسی پەرلەمانی بە خۆ تەرخان بدەن.
لیکۆڵەران سەبارەت بە هۆیەکانی ناکامبوونەوەی پارتی دەستەڵاتداری داد وگەشەپێدان لەمەڕ پاراستنی شارەوانی ئەستەموول ئاماژە بە هۆ وهەگەری جۆر بە جۆر دەکەن کە سەرەکیترینی دەگەڕێتەوە بۆ هاوپەیمانی خەنیمەکانی ئەردوغان.پارتی "دێمۆکراتیکی گەلان" وەکوو سەرەکیترین پێکهاتەی سیاسی کوردەکانی تورکیا لەشارە گەورەکان دا بەربژارەکانی خۆی بەشداری هەڵبژاردنەکان نەکرد تا دەنگی لاگرانی بۆ بەربژارەکانی پارتی کۆماریخوازی گەل بێت.
داڕشتی دەنگ وەرگرتن لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانییەکانی تورکیا و دەڤەرەکانی هاوپێوەند لەگەڵ ئەویش بە لەونێک بوو کە زۆرینەی پەنجا وچەند لە سەدی دادو گەشەپێدان لە سەرانسەری وڵات لە گەورەشارەکان وەک ئانکارا و ئەستەموول دەستنەکەوت و لەئاکام دا ڕەوتی سیاسی ئیمام ئۆغلوویش هاتە یارمەتی ئەو تا سەریەتی پارتی داد وگەشەپێدان دوای ٢٥ ساڵ لە گەورەترین شاری تورکیا لەناوببات.