ته‌مووز 30, 2019 17:23 Asia/Tehran
  • ڤەدۆزرانی پێشەوپڵانی ٢ هەزار و ٧٠٠ساڵە لە قەڵای وان

گرووپی ٥٠ دۆزینەوەی کەلەپووری کەونارایی بە سەرۆکایەتی ئەرکان کونیار، بەڕێوە بەری ناوەندی مێژوو و کەونارناسی ناوچەی وان لە دۆزینەوەکانی خۆی لە گردو پەڕی قەلای وان ڕووفاتێکی ٢ هەزار و ٧٠٠ساڵەی دۆزیوەتەوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپریس بە گێرانەوە لە تەلەڤەزیۆنی ئی.تی.وی، ڕووفاتی دۆزراوە هی ئافرەتێکە و سەری نییە و لەیەکی نواندراوەو لاقەکانی لە زگی داخربوونەوەتە.

 بە دوای دۆزرانەوەی ئەم ڕووفاتە ٢هەزار و٧٠٠ساڵەیە لەناوچەی هویوک لە نزیک قەلای وان،گرووپی دۆزینەوە درێژەی دا بە دۆزینەوەکانی  خۆی ودواتر  بینایەکی نژیارڤانی تایبەت بە سەردەمی ئوراتو لەم ناوچەیە دۆزرایەوە و ئەم بابەتە دۆزینەوەیەکی گرنگە لەمەر کەمڵاندنی ئیتلاعات لەبارەی مێژوو،فەرهەنگ و شێوازی ژیان لە سەردەمی ئورارتو دا.بە سەرنج لە ڕەەندەکان و بەربڵای ئەم بینایە وا دۆزراوەتەوە بۆچوونەکان لەم پێوەندییەدایە کە گوایا ئەم بینایە یەکی لە گەورەترین شوێنەکانی ژیان بووە لە سەردەمی ئوراتور. شایانی باسە لە بروای ئوراتوەکان سەر بایخێکی ئیجگار زۆری بووەو واوێدەچێت دوای مەرگی ئینسان سەریان لە جەستەی مردوو جیادەکردەوە و ڕایاندەگواست بۆشوێنێکی تر.لەبیناکان وا هی سەردەمی ئوراتوەکانن هەروەها ڕووفاتی بێ سەر زۆر دۆزراوەتەوە.