ئاب 05, 2025 21:00 Asia/Tehran
  • کاربەدەستانی هەرێم ڕوویانکردۆتە هەڕەشە و ترساندن

نوێنەری پێشووی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق وشداری کە ژمارێک لە کاربەدەستانی هەرێم ڕوویان کردۆتە هەڕەشە و گوڕەشە و ترساندنی نەیاران و ڕەخنەگران،

ئەحمەد حاجی رەشید بە ئاماژە بەوەی کە تەنیا ڕێگای دەربازبوون لە قەیران ڕادەستکردنی نەوت بە کۆمپانیای سۆمۆ و هەواهەنگیی دراویی لەگەڵ بەغدایە، پێیشیداگرت: لە هەرێمی کوردستان ژیان وەستاوە و تەخسیرباری ئەم دۆخەیش لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمە. ژمارێک لە کاربەدەستانی هەرێم ڕوویان کردۆتە هەڕەشە کردن لە خەڵک کە ئەوە بزانن هەڕەشە و گوڕەشەکانیان هیچ سوودێکی نییە. ناوبراو راشکاوانە ڕایگەیاند: تەنیا ڕێگای دەربازبوون لەم دۆخە ڕادەستکردنی داهاتی نەوتی بە کۆمپانیای سۆمۆ و هاوکات تەرخاندرانی داهاتی ناوخۆیی هەرێم بە وەزارەتی دارایی عێراقە. 

سەرپەیڤ