پاکتاوکرانی ناوچەکانی نزیک بە سنووری سوریا لە لایەن عێراقەوە
ئاب 05, 2025 21:03 Asia/Tehran
ژیدەرێکی ئاسایشی ڕایگەیاند کە هەڵمەتی پاکتاوکردنی ناوچەکانی نزیکی سنووری هاوبەشی نێوان عێراق و سوریایان دەست پێکردووە.
ئەم ژێدەرە ئاسایشییە لە عێراق وتیشی کە هێزی ئاسایشیی عێراق لە سێ میحوەرەوە ئەم هەڵمەتەیان لە ٩ ناوچە دەست پێکردووە کە تێپەڕین پێیاندا ئەستەمە. ئەم هەڵمەتە لە ئاراستەی دابین کردنی ئاسایشی ئەم ناوچانە و گوندەکانی دەڤەریانە بۆ پێشگری بە سەرهەڵدانەوەی شانە نووستووەکانی تیرۆریستان. شایانی باسە دابینکرانی ئاسایشی ناوچە سنوورییەکانی نزیکی سوریا لە ماوەی چەن مانگی ڕابردوودا ڕەهەندی تازەی لە عێراق گرتۆتە خۆی.